سەردێڕ:

کوردستان سەرزەمینی پیرۆز

11/12/2019 7:53:47 PM
9778 جار خوێندراوەتەوە
ئارام عەلی عەزیز
+ -

لەو چرکەساتەی، کە خودا تێیدا روحی بە حەزرەتی ئادەم بەخشی، خاکی کوردستان وەکو یەکەمین میحرابی خەلیقەت لەسەر رووی زەوی بە بەھەشتی عەدەن پیرۆزکرا، کە تیایدا فریشتەکان بۆ جەلالەتی مەزنایەتیی موقەدەری خودا لە شەخسیی ئادەمی باوکی بەشەریەتدا کڕنووشیان برد.
لەو ھەڵوێستە مێژوییەدا، پێشڕەوانی خێرو چاکە بۆیان دەرکەوت، کە لەگەڵ ناوکی شەڕو خراپەی ھەڵگەڕاوە بە جەبەروتەکەی لە فەرمایشتەکانی خودا بەر لە خەلق و تەکوین دەکەونە ناو ململانێیەکیی تاڵ و دژوارەوە.
ئەو ڕەوشە داڕشتن و دانانی یاسای بیری ناسراو بە زانستی ’علم الاسماء’ " ئایدۆلۆجیا " سەپاند، کە بۆ بەدەستوورکردنیی ئەوەیە، کە ھی تۆیە و ئەوەیش، لە ماف و ئەرکدا لە سەرتە. ئەمڕۆیش ئەو یاسایە بۆتە چرایەکی رۆشنکەرەوەو یەکھەمیین رۆڵی رێبەڕایەتیی_کردنی مرۆڤایەتی بۆ کوردستان دەگەڕێنێتەوە. ئەم ڕاستییە لەوەدایە، کە ئەو رۆژانە کوردستان قوتابخانەی فەلسەفەی تەوازونی نێوان " ئەوەی موتڵەقە و ئەوەی مادییە " بوو.  لەوێدا بڵێسەی شارستانیەت سەریھەڵداو بەرەو دەوروبەر ھەڵکشاو تەمومژی تاریکیی بە رۆشنایی مەعریفە ڕەواندەوە.
لەگەڵ گزنگیی ھەر ژیانەوەیەکی نوێدا، نەمرودایەتیی ماددی ( الگغیان المادی ) یەکەمین کڕنووشی ھێنرایەوە یادو خودا رێگای بە ئینتیلاقەیەکی نوێ دا، تا ھاوسەنگیی بۆ گوتەو کردار بگەڕێنێتەوە، پاش  تێکچوونیی لە سلوکی راستەقینەی مرۆڤایەتیدا.
ھەر لەم خاکەدا، کەوکەبەی زاناکان لەگەڵ حەرزەتی نوحی پێغەمبەریان (د.خ) بەرەو جیزەی میسر بەڕێکەوتن. لەگەڵ روباری نیلی مەزن -کە وەک موعجیزەیەکی بێوێنە لەتەکیاندا بەڕێکەوت- و ھەیکەلی سەری ئەبولھەول شێوەی وێنەی پێغەمبەری خودا نوح و ژیانەوەی دووھەمیی مرۆڤایەتیمان دوای ژیانەوەی یەکھەمیی حەزرەتی ئادەم (د.خ) دێنێتەوە یاد.
ھەر لێرەیشەوە، ئیبراھیمی خەلیل (د.خ) بۆ بەجێھێنانیی ئەمانەتەکەی لە بنیاتنانی کەعبەی پیرۆزی ماڵی خودا بەڕێکەوت و کانیی زمزمیش لە سەرچاوەی کانیاوەکانیی کوردستانەوە ھاوڕێیەتییکرد، تا میوانانی خودای بەخشندە دڵ و دەروونیان پێ پاکبکەنەوەو بچنە خزمەت مەلەکوتیی خودا، بۆ ئەوەی یەکەمین ھەڵە لە مرۆڤ  ببوردرێ.
پێغەمبەری خودایش، حەزرەتی سولەیمان (د.خ)، عەرشی بەلقیسی ھێنایە کوردستان و ھەر لە کوردستانیشدا ھەیکەلی پیرۆزی پەروەردگاری بنیاتنا.
باخچەکانی بابلیش بە ئاوی سازگاری کوردستان بەراودراو تێنوێتیی خەڵکەکەی بە ئەندازەی فەلسەفەی ئەو داڕێژەرانە شکێنرا، کە لەگەڵ شازادەی چیاکان چوونەتە ئەوێ.
ھەروەھا پێغەمبەری خودا حەزرەتی موسا (د.خ) ساڵانی شوانێتیەکەی لە کوردستان بووە، تا پەیامیی خودای بۆ ھاتوەو لە سەر چیای سینا قسەی لەگەڵ خودا کردووە.
ئیمامی ئاشتەوایی یەسوعی ئەلناسریش ھەر لە کوردستاندا لەگەڵ ھەردوو مەریەمیانەو حەواریەکانی لە ساڵانیی کۆتایی تەمەنیدا دڵنەوا بووە،  تا ڕۆژی کۆچی دوایی و بەرزکردنەوەی لە لایەن خوداوە.
لە مەزنترین ئایەتی تەعجیزیشدا، خودا پیرۆزیی کوردستانی لەو قورئانە پیرۆزە دا مۆرکردووە، کە بۆ حەزرەتی محەممەدی عەرەبی (د.خ) ناردە خوارەوەو تێیدا دەفەرموێت : 
بسم اللە الرحمن الرحیم
والتین: سوێند بە خاکەکەت ئەی کوردستان، والزیتون: تۆ پیرۆزی ئەی قودس، وگور السینین: تۆ چیای نوراویی ئەی سییناو وھژا البلد الامین:  تۆیش پیرۆزییت ئەی حیجاز.
پەیوەندیەکی ئۆرگانیکیی کۆن و لە مێژینەو پەیوەستبوونێکیی ئەزەلیانە کیانی مرۆڤایەتی لە جوانترین وێنەی روحانیات و مادیاتدا دەھەژێنێت.
بەردەوام خراپە لەو خاکە پیرۆزەدا فڕێدراوەتە دەرەوەو رۆشنایی ھیدایەت و شارستانیەتەکانیشیی لە سەر یاساکانی دەستووری لاھوت تیایدا ژیاوەتەوە.
دوای ئەوەی مقەوماتی لە دایکبوونی پیرۆزی خۆی لە تواناو عیزەت و ئیمکاندا تەواوکرد، جیھانی ئەمڕۆیشمان ژانی لە دایکبوونی ژیانەوەی سێھەمی مرۆڤایەتیی لە سەر خاکی کوردستاندا بە خۆوە دەبینێت.