سەردێڕ:

سوێند خواردنی کابینەی نوێ

7/10/2019 2:22:27 PM
11666 جار خوێندراوەتەوە
بێستون فایەق
+ -

سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم بۆ فەرەنسا لە ھەمان رۆژو کاتی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی کابینە و سەرۆکی حکومەت لە رێکەوت ناچێ، ناکرێ و ناگونجێ سەرۆک و کەسی یەکەمی ھەرێم لە موناسەبەیەکی وەھا گرنگ دا وڵاتەکە جێبھێڵێ کە کابینەی وەزاری دەگۆڕێ و ستاف و سەرۆکێکی نوێ لە دوای زیاتر لە حەوت مانگ ململانێ و رێکنەکەوتن دەست بەکار دەبن .

ئەم دورکەوتنەوەی نێچیرڤان بارزانی لەم رۆژەدا زۆر بەڕوونی دەرخەری ململانێ و نەسازانێتی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئامۆزا و ژنبرای دا ، ئەم رق و ناکۆکیەی نێوان دوو ئامۆزا بارزانیەکەی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەت لە ماوەکانی داھاتووی حکومڕانی ھەرێمدا رونتر دەردەکەوێ و لەبری ھەماھەنگی و تەواوکردنی یەکتر ھەردوو دەزگای جێبەجێکردن سەرۆکایەتی ھەرێم و کابینەی حکومەت رادەکێشێتە نێو ململانێ و نەگونجانی خێزانی و حزبی و بەرژەوەندی ئابوری شەخسیەوە .