سەردێڕ:

گەڕانەوەی سیستەمی پاشکەوتی مووچە لەژێر میکیاژی پرۆژەی چاکسازیدا

11/19/2019 4:28:28 PM
7745 جار خوێندراوەتەوە
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
+ -

یەکێک لە خەون و ئامانجە باڵاکانی ئێمە کەھەڵبژێراین بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئەوە بوو کە  بتوانین خزمەتێکی زیاتر و نەھامەتیەک کەم بکەینەوە و پاشەکەوتی موچە بگێڕینەوە و شەفافیەت بچەسپێنین لە رێگەی پرۆژەیی چاکسازیی بەتایبەت ئەوەی جێگایی دڵخۆشی بوو ھەر سێ لایەنی سەرەکی پارتی و گۆڕان لەگەڵ یەکێتی کە پێکھێنەری سەرەکی کابینەی حکومەتن  وە لە وکارنامەی حکومەت  و ھێڵەگشتیەکان ئاماژەی پێکرا ھەموو پەلەمان بوو کە پرۆژەی چاکسازی زوو بێتە پەرلەمانی کوردستان زوو دەنگی پێ بدەین بە جۆرێک بێیت چاکسازی لە داھات و خەرجیەکان بکرێیت.

پرۆژەکە گشتگیر بێیت ھەموو سێکتەرکان بگرێیتەوە بەتایبەت ئەو سێکتەرانی کە لە ڕابردوو و ئێستاش زۆرترین گەندەڵی تێدا دەکرێیت ھەوڵبدرێیت  شەفافیەت لە نەوت و  چاکسازی لە خاڵە گومرگیەکان و پڕۆژەکانی وەبەرھێنان و پرۆژەکانی ئاودان کردنەوە و رێگاوبان و رێگری کردن لە سپی کردنەوەی پارە و بە دادگایی گەیاندنی ئەوانەی چەکی پارەیان لەبەڵێندەرەکان  ئەکڕیەوە بە نیوەی نرخەکەی لە حکومەت پارەکەیان بە تەواوتی وەر ئەگرت و چەندین ملیوێن دۆلاریان قازانج کرد و بۆ چارەسەری ئەمە چاکسازی لە سێکتەری سیستەمی بانکی  بکرێیت.

دەبێت پڕۆژەی چاکسازی لە خەرجی سەفەرەکانی سەرۆکی  ھەرێم  و سەرۆکایەتی حکومەت بکرێیت، پەرلەمانتاران  و خەڵک بزانێ  خەرجی یەک سەفەریان بۆ فەرەنسا و قەتەر چەنێک لە سەر بودجەی گشتی دەکەوێیت ؟دەبوو پرۆژە  چاکسازیە پێشبینیکراوەکە بودجە زەبەلاحەکانی ھەر سێ سەرۆکایەتیە  نەھێڵێت یان بکرێیت بە نیوەی ئێستا، وە خەرجی مانگانەی میوانخانەکان کەمبکرێیتەوە ئەمانە ھەموو بەشێک بووە لەو گەندەڵخانەی کە لە پێشوودا دەسەلاتدارانی حکومەتی ھەرێم کردبووی بە کەلتوور ، خەلکی کوردستان و ھێزی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش و ناوخۆ  و کارمەند و موچەخۆرانی حکومی داوای دادپەوری لە خانەنشینی بکرێیت  کە ھیچ نەبێت وەک بەغداد کەمترین مووچەی خانەنشینی ٤٥٠ بۆ٦٠٠ ھەزار دینار بێیت و خانەنشینی موچە بالاکان  بۆ نیوە کەمبکرێتەوە یان ھەر ھەر نەمێنیت وەک یاسای خانەنشینی  یەکگرتووی عێراقی لێبکرێیت بۆ ئەوەی دادگەری بگەرێیتەوە بۆ خانەنشییان  بەڵام ئەوەی ئێستا ئێمە زانیاریمان ھەیە لەسەری پڕۆژەی چاکسازی زۆر جیاوازە لە پایی بڕینی موچە و نیو موچە  موچەخۆران چاوەڕێ پاداشت بوون!.

 جگە لە گەرانەوەی پاشکەوتی موچە کە مافێکی ڕەوای خۆیانە لێیان زەوتکراوە پاداشتیان بکرێیت بەوەی پلەی وەزیفیان بەرزبکرێیتەوە بەداخەوە ئەم حکومەتە بە ناو چاکساز خوازە قەرزارە ھاتوە بە ناوی پڕۆژەی چاکسازی بریاریداوە بە سزادانی کۆمەڵی خەڵکی کوردستان  و مووچە خۆرانی کەرتی گشتی لە ڕێگەی برینی دەرماڵەی مامۆستا  و کارمەندانی زانکۆ وکارمەندانی تەندروستی و لێکۆلەری داد و ژمێریاران و وردبینان و تەکنیککاران و فەرمانبەرانی وەزارتی کارەبا ، لە پاڵ ئەم توێژانەشدا ھەوڵێک ھەیە بۆ برینی دەرماڵەی خواردنی ھێزەکانی پۆلیس و وەزارتی ناوخۆ.

 بەپێ زانیاریەکانی ئێمە لە کۆبنەوەی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی فراکسوێنەکان یەکێک لە سەرۆک فراکسوێنەکان  بۆ شەرعیتدان بە  گەڕانەوەی سیستەمی پاشەکەوتی موچە بە سەرۆکی حکومتی وتبوو (با مووچەی سەد ھەزار کەس ببڕێیت کێشە چیە ھیچ نابێیت با عاجز بن), بۆیە لێرەوە دەلێین  ئاخۆ برینی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان چاکسازیە یان شەفافیەت لە داھاتی نەوت کە سێ ساڵە  وەزارتی سامانە سروشتیەکان سەرەڕای زیاد بونی  ھەناردەی نەوت بۆ پێنج سەد ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا سەرەڕایی بەرز بونەوی نرخی نەوت لە بازەڕەکانی جیھان، بەڵام بە درێژایی ئەم سێ ساڵە تەنھا سێ سەد  ملیوێن دۆلار بۆ وەزارتی دارایی دەنێریت  کە بریتیە لە داھاتی فرۆشتنی نەوت دەکرێ چاکسازی لەم فەزاحەتە بکرێیت یان برینی دەرماڵەی مامۆستا یان بە بیانویی ئەوەی دەوام کەم دەکات ؟؟یان دادگایی کردنی ئەوانەی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاریان دۆڕاند و حکومەت  و خەڵکی ئەم وڵاتەیان قەرزار کرد  یاخود  برینی دەرمالەی مەترسی کارمەندانی پزیشکی و کارەمەندانی کارەبا؟.

چاکسازی لە کەمکردنەوەی بودجە خەیاڵیەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم  و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران یان برینی دەرماڵەی خواردنی پۆلیس و برینی دەرماڵەی مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەرانی وەزارتی خوێندنی باڵا نازانم ئەمە ناو دەنرێیت چاکسازی یان سزادانی بە کۆمەڵی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان ،بۆیە بە دەنگێکی دلێر لە ناو پەرلەمانی کوردستان دەبینە داکۆکیکاری ھەموو موچەخۆرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە مامۆستایان و تەندروستکاران و کرێکارانی کارەبا و پۆلیس و خانەنشینان کە چاوەرێ دەکەن موچەکەیان وەک بەغدادی لێ بکرێیت.