سەردێڕ:

بەوێنە: زمانی جەستەی دوو سەرۆک و جێگرەکانیان

8/9/2019 7:55:35 PM
14361 جار خوێندراوەتەوە
هاوکار رەفیق
+ -

ئێمەی مرۆڤ زمانی جەستەمان بەرزتر لە وشەکان دەدوێت، لە کاتی بێدەنگی و بیرکردنەوەشدا قسە دەکەین، لەم کاتەدا ئەندامەکانی جەستەمان دێنە دەنگ، لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا شێوازی وەستانمان، زمانی ڕوخسار و چاومان، دەست و قاچ و سەرجەم جوڵە و بزاوتەکانمان، زۆربڵیی دەکەن و بە دەنگێکی جیاوازتر لە وشەکان دەدوێن، (ئیمرسۆن) لە خۆیەوە ناڵێت "زمانی جەستەتان ھێندە دەنگی بەرزە ناتوانم وشەکانتان ببیستم"، ھاوشێوەی ئەم وێنەیەی ھەیە.