سەردێڕ:

ساڵیادی ریفراندۆم

9/11/2019 6:35:19 PM
15581 جار خوێندراوەتەوە
سەرحەد قادر
+ -

لەساڵیادی ڕیفراندۆمدا کە ھەموو حزب و لایەنە سیاسیەکان بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ڕیفراندۆم ئەنجامبدرێت کەبەھەقی میللەتی کوردیان زانی رۆژی دەنگدانی ڕیفرانۆمەکەش ھەموو سەرکردەکان بە خۆیان و منداڵیانەوە بینیمان دەنگیان دا تاڕادەیەکیش منافەسە بوو بزان کێ زوو دەنگ بدات و لە راگەیاندنەکانیشەوە دەربکەون تەنھا نەوەی نوێ دژی ریفراندۆم بوو.

چۆن دیراسەی ریفراندوم کرا کێ پشتگیری کردین کێ دژ بوون لە وڵاتە زلھێزەکان کاتەکەی گونجاو بوو یاخود نا.

ناوچەکانی جێ ناکۆک بەشداری پێبکرێت یانا ئەمە بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد بەجێ دەمێنێ من وەکو خۆم لە کۆبونەوەکانی شاری کەرکوک ئامادەبووم بەتایبەتی ئەو کۆبوونەوانەی کە بەڕێز کاک مەسعود بارزانی دەھاتە کەرکوک سە بارەت بەو پرسە ئەنجامدرا ئاگادارم و دەزانم کێ دژی ئەو پڕۆسەیە بووە و کێ سوربووە لەسەر ئەنجامدانی، بەتایبەتی لەسەر ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و زۆر گفتوگۆکرا، بەڵام لە کۆتاییدا ھەمووی رازیکرا کە بکرێت.

من ئێستا فەخروشانازی دەکەم کە تەنھا کەسم لە ئاستی کوردستان و عێراق لەسەر ریفراندۆم فەرمانی دەستگیرکردنم ھەیە و ئەوفەرمانی دەستگیرکردنەشم بە نوسراوی رەسمی لایەوە بەخۆشحاڵیەوە لە جامم گرتوە و لەسەردیواری ماڵەوە ھەڵم واسیووە.

لەسەرریفرانۆمیش بوو کە کەرکوکم بەجێھێشت لەسەر ڕیفراندۆم بوم بە تیرۆریست، لەسەر ریفراندۆم بوم بە ئینفساڵی لەسەر ڕیفراادوم بوم بە زۆرشتی تر.

بۆ وەبیرھێنانەوەی ھەموولایەک حکومەتی عێراقی بڕیاری دابوو بگەڕێتەوە کەرکوک و ناوچەکانی تر ئەگەر ڕیفراندۆم بکرایە یاخود نا حکومەت دەگەڕایەوە ئەو ناوچانە، بەڵام ڕەنگە بیانووی ڕیفڕاندۆم کاتەی پێش خستبێت بۆ عەبادی.

لە کۆتایدا دەڵێم درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ڕیفرندۆم و ۱٦ ئۆکتۆبەر و سڵاو لەو ئاوارە حۆڕاگرانەی کە بەداخەوە تا ئێستا کەس وەکو پێویست لێیانی نەپرسیووەتەوە.