سەردێڕ:

کۆچ ناسنامەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست

6/22/2019 3:28:58 PM
4201 جار خوێندراوەتەوە
چیا حوسێن
+ -

بە پێی ئاماری ڕێکخراوە جیھانیەکان ڕێژەی پەنابەران ساڵانە لەبەرز بونەوەدایە، بەجۆرێک لە ئێستادا، زیاتر لە ٦۸ ملیۆن کەس وەک پەنابەر دەژین لە جیھاندا، ئەم ژماریە زیاترە لە ژمارەی دانیشتوانی بەریتانیا یاخود بەئەندازەی کۆی ژمارەی دانیشتوانی (سعودیە+عێراق+قەتەر +ئیمارات) دەبێت.

پاش دەرکەوتنی کێشەی پەنابەران لە سەر ئاستی جیھان، وڵاتان ناچار بوون کە گرنگی زیاتر بە کێشەی کۆچ بدەن ، لە  ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٥١ بۆیەکەمجار ئەو ڕۆژە وەکو ڕۆژی پەنابەران لەجیھاندا دیاریکرا،لەدوای ئەو بەروارەوە لە جیھاندا ساڵانە چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی و توێژینەوە سەبارەت بە  کاریگەریەکانی کۆچ و ھۆکارەکانی دەخرێتە ڕوو ،بەڵام گرفتی سەرەکی لەوەدایە کە ئەم ڕێژەیە بەرداوام لە بەرز بوونەوەدایە بە جۆرێک بە پێی ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان لە ھەر خولەکێکدا ۲٤ کەس لەسەرتاسەری جیھان ئاوارەدەبن. لەگەڵ ئەوەشدا نەتوانراوە ھەنگاوی جدی بنرێت بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی وا لە ھاوڵاتیەک دەکات بیر لە کۆچ بکاتەوە ، بەشێوەیەک زۆر بەی وڵاتانی دونیا ناچار بوون بوجەو وەزارەتی تایبەتی بۆ دروست بکەن تاکو بتوانن بەسەر گرفتەکانی کۆچدا زاڵ بن یاخود بتوانن بەشێک لە کێشەکانی ئەو ھاوڵاتیانەی وەک پەنابەر ڕوو لەوڵاتەکانیان دەکەن چارەسەر بکەن.

ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەی گەرمی کێشەو ململانێ ساسیەکانە ھەربۆیە بەشێکی زۆری ئەو کەسەنای وەک پەنابر ڕوو لە وڵاتانی دونیا دەکەن ھاوڵاتی ئەم ناوچەیەن بە دیاری کراوی ھاوڵاتیانی وڵاتانی وەک ( سوریا ، ئەفغانستان ، یەمەن ، عێراق ، سۆماڵ ).

شەڕوو ململانێ سیاسیەکان،کێشەی نەتەوەو تائیفی ، خراپی سیستمی سیاسی ،شەڕی ناوخۆی وڵاتان ھۆکاری سەرەکی کۆچن لەپاڵ ئەمەشدا کێشەی وڵاتانی زلھێز ھەڕەشەی گەورەن بۆ کۆچ لە داھاتوودا دیارترین نمونەش کێشەی ئەمریکا و ئێران سەرەتای دەرکەوتنی کۆچ ی ھاوڵاتیانی ئێران بۆ دەست کەوتنی کارو دابەزینی ئاستی بەھای دراوی ئێران بەشێک لە ھاوڵاتیەکانی ناچر کردوە ڕوو لەوڵاتانی دەور و بەر بکەن کە سەرەتای ئەم گرفتەش لە سنوری ھەرێمی کوردستان ھەستی پێدەکرێت ژمارەیەکی بەرچاوی ھاوڵاتی ئێران لێرە کار دەکەن ،لەدوای کێشە سیاسیەکانی ئێرانەوە زیاتر ئەم بابەتە دەرکەوتووە.

ڕێژەی پەنابەران تەنھا لە پارێزگای سلێمانی زیاتر لە ٥۰ ھەزار کەسە،ھەندێک لەم پەنابەرانە بەھۆی کارەوە ،بەشێکیشیان وەک پەنابەری سیاسی لێرەن ،ڕەنگە لە داھاتوو ئەم ڕێژەیە زیاتر بێت.

ڕێژی پەنابەرانی عێراق بەپێی ئاماری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران  تەنھا لە ساڵی ڕابردودا  ۲۰۰٤۷ بیست ھەزارو چل و حەوت ھاوڵاتی عێراق داوای مافی پەنابەرێتیان کردوە لە وڵاتانی دونیا ، لەسەرەتای شەڕی داعشیشەوە (٦۱۰ )ھەزار ھاوڵاتی عێرای داوای مافی پەنابەرێتیان لە وڵاتانی دونیاکردوە ،لەگەڵ ئەوەشدا لای ھەموان ئاشکرایە کە ڕۆشتن و ڕێگای کۆچ بەران پڕ مەترسیە وەک دەوترێت ڕێگەی ھات و نەھاتە ھەر بۆیە  ڕێژی قوربانی لە پێنچ ساڵی ڕابردوودا تەنھا بۆ ئەو ھاوڵاتیانەی کە عێراقی بوون ۳٥٦ قوربانی بوون، لەو ژمارەیە ۱٦٦ پەنابەریان بێسەروو شوێنن !

سەبارەت بە ئاوارەکانی سنوری ھەرێمی کوردستان لە ھەرسێ پارێزگای( سلێمانی ، ھەولێر ،دھۆک)٫(  ۳۰ ) کەمپی ئاوارەکان ھەیە ژمارەی  ئاوارەکان نیشتەجێی کەمپەکان (٥۱٦٥٤ ) خێزانن کە دەکاتە ،(۲٥۸۲۷۰ )کەسن.

جگە لەوەی ژمارەیەکی بەرچاوی ئاوەرەکان نیشتەجێی قەزاو ناحیەکانن و لەدەرەوەی کەمپەکان دەژین بەکۆی گشتی نزیکەی ۱ملیۆن و سەد ھەزار کەس ئاوارە و نیشتەجێی پارێزگاکانی ھەرێمن و ھاوڵاتی پارێزگاکانی سەڵاحدین ،دیالە نەینەوا، ئەنبارن، بابەتێکی گرنگی ئاوارەبوون لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان بەھۆی بۆردومانی سنوری سوپای تورکیاوە کە بۆسەر قەندیل و بەردەوامیشی ھەیە تا ئێستا میدیا و حکومەت زۆر کەمتر باسیان کردوە ئەوەیە کە دانیشتوانی سنورێی بەر فراوان جگە لەوەی زەرمەندی گیانی و مادی بۆر دومانەکان دەبن بەناچاریش ئەوناوچانە چۆڵ دەکەن و وەک پێویست ئاوڕیان لێ نەدراوەتەوە.

سەبارەت بە ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق،
ئێستا حکومەتی عێراق لەڕێگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە بە پێدانی قەربوو بۆ خێزانە ئاوارەکان لە ھەوڵی ئەوەدایە ھانی ئاوەرەکان بدات بۆ گەڕانەوە بەشێوەیەکی خۆشویستانە ،بۆ شوێنی نیشتەجێ بونیان، ئەوەی جێی دڵخۆشیە تەنھا لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا لە پارێزگای سلێمانی نزیکەی( ٥۰۰) خێزان گەڕاونەتەوە پارێزگاکانی خۆیان ،ئەم ھەڵمەتە بەردەوامی ھەیە وا چاوەڕوانیش دەکەین کە تا کۆتایی ئەم ساڵ ژمارەیەکی زۆریان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان .

خاڵی کۆتای گریمانەی جەنگی داھاتوو کە لە زۆر ناوەنددا باس دەکرێ ئەوە دەھێنێت کە حکومەت و ڕێکخراوەکان سەرژمێرو ئامادەکاری بکەن بۆ ھەر حاڵەتێکی لەناکاو .