سەردێڕ:

خۆیان تەسلیم بوون و دەیانەوێت گەلیش تەسلیم بێت

6/3/2019 9:01:15 PM
27102 جار خوێندراوەتەوە
فەرھاد سەنگاوی
+ -

کەسانێکی زۆر ھەن لە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حزبەکاندا، پرسیاری زۆریان لای خەڵک لەسەر خۆیان دروست کردووە، یەک لەو پرسیارانە: ئایا ئەمانە چۆن  بوون بە پێشمەرگە، بە مەسئول، بە مەکتەبی سیاسی ؟!! ھەر ئاوا بون یان ئێستا بەزیون ؟! جاران گەورە و گران بوون، یا ئێمە سۆزدارانە سەیرمان کردوون؟!!

پارە و پارتی یان پارەی لای پارتی وەک بلدۆزەرێک چۆن ئەم پوش و پەڵاشە خۆ بە قارەمانزانەی ڕاماڵی !!! چۆن ڕۆژانە کارتەکانی پارتی یان لوغمەکان پارتی لەلای حزبەکانی تر لەناو بۆسەکاندا دەتەقنەوە...

ئەو کاتەی یەکێتی و مام جەلال ھەبوو ، پێویست بوو نەرم و نیان بن، ئەمان توند و گوایە باڵە مەردەکە بوون. ئێستاش ھەر ماڵی مام جەلال و چەند کەسێک جاروبار دەڵێن  نا و نابێ و ملناخەنە ژێر نیلەکەی بارزانی، ئەمان دێن و دەبنە بابانوئێل، نەخێر دەبنەوە پاڵەوانی نەتەوەیی و نیشتیمانی، بەرژەوەندی گشتی و خەمی کەرکوک  خانەنقین  شەنگار و داوای نەرمی و ئاشتی و .. چی و چی ....

وتم ڕەنگە دوای کەتنەکەی ریفراندۆم ئیتر ڕویان نەیەت ھیچ بڵێن، کەچی شەرم و شکۆنەماوە و دەردەکەونەوە.

کاتی خۆی مام جەلال زۆر ڕاست و دوربین بوو.. بۆ ؟؟! کوردستان چەپەک، ناچار ھەلومەرجەکان جیاواز!! مام جەلال پێی وابوو پارتی لە ئاشتی و ئارامیدا مل دەدا بۆ گەشەکردنی کۆمەڵگا، لە تێروپڕی خەڵکدا گەشە ناکات، لە ئاشتیدا گەل بەھێز دەبێ، لە شەڕدا کورد و یەکێتیەکەی تەنیا باڵن، شەڕی ناوخۆ دەستی داگیرکەرانە، لەم دیدانەوە نەرمی دەنواند.

خۆ مام جەلال سەرۆک خێڵێک نەبوو کەرامەتی خۆی لا گەورەتر بێت لە کەرامەتی گەلەکەی، بەڵام ئەم بۆچونە دروستەی مام جەلال بەشی دووەمی کە چاکسازی و پاکسازی بوو ئەنجام نەدرا، ئەم پاکێجە پێکەوە دەبوونە گەشەو سەرکەوتنی گەل و ئینجا یەکێتی.

ئێستاش قارەمانە بەزییوەکان: با ڕاستیەکە بڵێین مام جەلال و ئیدارەدانی ئەوان نەماوە، پارە و پارتی و پۆست پێکەوە سیانەی دڵڕفێن و ئەژنۆشکێن و باوەڕ پسێنن، سەد خۆزگە ھەمویان وەک عارف روشدییەکان بە ئاشکرا بیان وتبا: کاکە ئێمە پارتین ، یان وەک ڕاوێژکارە بێ ڕاوێژەکان، عاقڵ و ژیر و بە ئەمەک و بە وەفا بێدەنگ بونایە.