سەردێڕ:

ڕاندخۆرەکان پیاھەڵدەرن

7/29/2019 4:51:20 PM
5227 جار خوێندراوەتەوە
کارزان عەلی
+ -

لە پاش پەلکێشکردنی تورکیا بۆسەر خواکورک و برادۆست و ھاوکاری پێدانی زانیاری بۆ شەھید کردنی پێشەنگەکانی پەکەکە و ئاشکرا بونیان لە ئێستادا دەزگا بە ناو ڕاگەیاندنەکانی سەر بە دەسەڵات ئەرکێکی دیکەیان گرتۆتە ئەستۆ نەک ھیچ کات ئامادە نین سەرکۆنە داگیرکەران و دوژمنانی کورد بکەن وەک کاری ھەمیشەییان، بەڵکو سەرگەرمی چەواشەکردنی شەقامی کوردی دەدەن بەوەی گوایە بەرپراسانی پەکەکە لێدوان دژی باشور دەدەن کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئامانجێکی دیکەی لە پشتەوەیە .

سەرانی پەلکێشکارانی تورک لە ئێستادا چەند ئامانجێک دەپێکن بە ڕووداوەکەی کوشتنی میت و ھاوکارەکانیان لە ھەولێر برادۆستیەکانیان کردە ئامانج و کوردانی باکوری کوردستان لە کەمپی شەھید ڕۆستەم لە مەخمور و سنوریان بۆ ئەو ھەنگاوانە دانا کە چەندین ساڵە ھەوڵیان بۆ دەدا، تا ئیرادەی برادۆستیەکان و کوردانی باکور کە مەخمورتێکبشکێنن.

لەپاڵ ئەمانەدا بۆ بە لا ڕێدا بردنی شەقام ھەوڵی چەواشەکردنی لێدوانەکانی قەندیل دەدەن بۆ نمونە لێدوانەکەی دوران کالکان لە کاتێکدا نەک تەنھا کالکان کەجەکە و بگرە بەڕێز ئۆجەلانیش زۆر لە کۆنەوە بەو بیرۆکەیە تێدەکۆشن و بە ئاشکرا بانگ دەکەن گەر پارچەکانی دیکەی کوردستان ئیرادەی کورد و مافی کوردان تیایاندا نەچەسپێت ھەرگیز دوژمنان ڕێگا نادەن باشوری کوردستان بە ئارامی بژی ، ئەوەش سەلمێنراوە بڕواننە ھێرشەکانی سەر شەنگال و لەدەستدانی کەرکوک سەلمێنەری ئەو ڕاستیانەن.

ئەم چەواشەکاریە نوێ نیە پارتی دیموکرات پاش دەستگیر کردنی بەڕێز ئۆجەلان تا بە ئەمڕۆ لە ھەوڵی جیاوازدایە بەر لە ئێستا دژ بە موراد کەرەیلان و جەمیل بایک دەدوا کە گوایە یەکیان ئاشتی خوازە و یەکیان شەڕ خواز ئەم شەڕە گوماناویانە ٤٠ ساڵە لەتورکیا دژ بە پەکەکە دەکرێت بەڵام بۆ باشور ڕەنگە نوێ بێت.

ئامانجێکی دیکەی پشتی ئەو چەواشەکاریانە ھەوڵدانێکە بۆئەوەی بەرپرسانی کەجەکە تەحریک بکرێن تا لێدوان بدەن و بەڵکو بتوانن شوێن و جێگایان دیاری بکەن تا وەک پێشەنگەکانی دیکەی وەک دیار غەریب و زەکی شەنگالی لە ڕێگای پێدانی زانیاریەکانیانەوە شەھید بکرێن .

لە ئێستادا ئەوەی دەگوزەرێت پلانێکی زۆر مەترسیدارە دژ بە گەل و شەقام و خاکی باشور بە چاوساغی دەسەڵاتداران لەو ھەرێمەدا گرنگ پێزانینی شەقامە ویەکلا کردنەوەی ھەڵوێستەکانە دوو بەرەی ئاشکرا لە مەیداندایە بەرەیەک خزمەت بەداگیرکاریە بۆ مانەوەوبەرەیەکیش خزمەتە بە مافی ڕەوای گەلێکی ستەمدیدە کە پاش ٢٨ ساڵ لە بەناو ئازادی مافی ژیانی لەسەر خاکی خۆی پێ ڕەوا نابینرێت.