سەردێڕ:

عێراق سەحافی لێنابڕێت!

5/27/2019 5:50:58 PM
8480 جار خوێندراوەتەوە
غالب محەمەد
+ -

ئەڵێن کابرایەک دوو کیلۆ گۆشتی کڕیوەو بردویەتیەوە بۆماڵ و دایناوە، ڕۆشتوەتە دەرەوە کاتێک ھاتوەتەوە بۆ ماڵ گۆشتەکە نەماوە و بەماڵەوەی وتووە گۆشتەکە کوا، لەوکاتە پشیلەیەک لەماڵدا بووە پێیان وتووە ئەو پشیلەیە خواردی، کاتێک کابرا پشیلە دەکێشێت یەک کیلۆ و نیوە، ئەڵێت وازلە پشیلەکە بێنن من دووکیلۆم ھێناوە پشیلەکە کیلۆ و نیوێکە!

وەڵامێک بەڕەقەم بۆ وەزیری دارای و حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

بەم ھەناسە توندیەی ئەمڕۆتان دیاربوو کە حەق و مافی ئەم میللەتە مەزڵومەتان خواردوە، چەند مانگە ئەم موچەیەتان وەرگرتوە لەخەڵکتان شاردوەتەوە ئێستا زۆر باش بۆخەڵکی ڕوونبوەوە کە پێنج موچەتان وەرگرتوە، کاتێک ئێمە دەمان وت پێنج موچەتان وەرگرتووە ھەموتان خۆتان کپ دەکردوە نوزەتان لێوە نەدەھات، بەڵام پشتیوان بەخواو پشتگیری ھاوڵاتیان بەھۆی ئەم سکاڵایەوە ئەوە لەزاری خۆتان بیسترا کە بەڵێ پێنج موچەتان وەرگرتوە لەحکومەتی عێراق.

پێش ھەموشتێک تۆ پێچەوانەی یاسای بودجەی ٢٠١٩عێراق کارت کردوە، ئەم یاسایە کارایە لەمانگی ١ی ٢٠١٩ ھەتا ٣١- ١٢- ٢٠١٩، کەواتە دەبێت ئەوموچەیە لەکات و ساتی خۆیدا بدرێت نەک بیگەڕێننەوە بۆساڵی پێشوو کە ٢٠١٨ یە.

ئێستا لێرەوە پێت دەڵێم ئێوە داھاتتان چەن بوە و چەنتان بۆمیلەت سەرف کردوەو چەنتان بۆخۆتان سەرفکردوە

- موچەی ٥ مانگی فەرمانبەران کە لە حکومەتی عێراقەوە ھاتوە دەکاتە (٢،٢٦٦،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیۆن.

- کۆی گشتی داھاتی نەوت کەبەڕێگەی بۆریەوە فرۆشتوتانە دەکاتە ( ٤،٠١٤،٧٣٨،٠٠٠،٠٠٠ ) ترلیۆن دینار.

-کۆی داھاتی ناوخۆ لەماوەی ٥ مانگدا(٧٥٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ملیار دینار بووە، کەواتە کۆی گشتی داھاتی ئەم پێنج مانگەتان دەکاتە( ٧،٠٣٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیۆن، جگە لە داھاتی ئەو نەوتەی کە بەتەنکەر و ئەونەوتەی کە لە ناوخۆ ئەدرێت بە پاڵاوگەکان.

کەواتە ئەگەر ئێوە ئەم ٥ مانگە موچەی تەواویشتان بەبێ پاشەکەوت بەھاوڵاتیان دابێت دەکاتە( ٤،٤٠٥،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیۆن دینار.

کەواتە کۆی ئەوداھاتەی کە ماوەتەوە(٢،٦٢٩،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیۆن دینار دەکات،  لەکاتێکدا ئەگەر پێنج مانگ موچەی بێ پاشەکەوتان دابێت، بەڵام ئێوە ٢ موچەی بێ پاشەکەوتی ساڵی ٢٠١٩ تان دابەشکردوە.

لەلایەکیتریشەوە ئێوە لەکۆنگرەکەدا بەیەک وشەش باسی داھاتی نەوتان نەکرد؟ بەیەک وشەش پێمانتان نەوت داھاتی ناوخۆ چەندە؟ بەیەک وشەش باسی ئەو پارەتان نەکرد کە لەلایەن ھاوپەیمانانەوە دێت چەندە؟

وتەبێژەکەی تەنیشتت پێشتر ڕایگەیاندوە کە سێ موچەیان وەرگرتووە خێرە لە پڕێکدا بوبە پێنچ موچە؟

با پرسیارێک لەجەنابیشتان بکەین ئێوە نەبون وتتان ملیارێک و دوسەد ملیۆن-مان داوە بەقەرزی ڕوزنەفت؟

ئەی پێمان ناڵێن ئەگەر ئەمە لەپارەی ئەم میللەتە مەزوڵمە نەبێ ھێ کێیە لەکاتێکدا ئەوان لەچاوەڕوانی مافی خۆیاندان.

بەمەش بۆمان ڕوونتر دەبێتەوە لە کۆی ئەوقسانەی کردتان بۆماوەی چوارساڵە خۆتان و کۆمپانیاکانتان پێی دەوڵەمەندو چەسپاو ترکرد لەسەر سکی میللەت، ئێمە چەواشە ناکرێین بەڵکو ئێمە پشت بەخوا و میلەتەکەمان بەردەوامین بۆگەڕانەوەی حەق و مافی دزراوی ھاوڵاتیان.