سەردێڕ:

ئایا ئەم خۆپیشاندانانە دەگوازرێتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ؟.

10/7/2019 4:14:05 PM
9081 جار خوێندراوەتەوە
یەعقوب کاکل
+ -

ئەگەر دیقەت بدەیین دەبینین چەندین فاکتەری گرنگ ھەیە بۆ گواستنەوەی نارەزاییەتیەکانی بەغداد و شارەکانی تری عێراق بۆ ھەرێم ، لەوانەش:
یەکەم: ھەرێمی کوردستان بەشیکی دەستوری و دانەبڕاوە لە عێراق و لە ڕواڵەتە سیاسی و کۆمەلایەتی و ئابوریەکەیان زۆربەی ھاوبەشن .
دووەم: ھەموو ئەو داوایانەی ئەوان لە حکومەتی دەکەن لە بابەتی خزمەتگوزاری و نەبون و کەمی ھەلی کارو کێشەکانی گەنجان و ھتد، ئەو گرفتانە زۆر بەزیادەوە لە ھەرێم بونی ھەیە.
سێیەم : خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١١ ، واتە بەھاری عەرەبی کاریگەری لەسەر ھەرێم دروست کردو بووە ھۆکاری دروستبوونی خۆپیشاندان ، کە بە ١٧ی شوبات و رۆژانی دوتر ناسراو بوو.
چوارە : جێبەجێ کردنی ھەندێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندانەکانی بەغداد و پارێزگاکانی تر وا دەکات خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش سورتر بکات بۆ داوای مافەکانی خۆیان لە موچە و خزمەتگوزاری خوێندن و تەندروستی و داوای ھەلی کار بۆ گەنجان و دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون و ھاوکاری بۆ ئەو خێزانانەی سەرچاوەی داراییان لاوازەو ھەژارن.
پێنجەم : بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانی گەنجانی عێراق فاکتەرێکی گرنگ و سەرەکیە بۆ ئەوەی خەڵکی ھەرێمیش داواکاریەکانیان بەرز بکەنەوە .
شەشەم : ناتەبایی سیاسی لەم کابینە نوێ یەی حکومەتی ھەرێمدا بەتایبەتی ئەو لایەنانەی پێکھێنەری کابینەکەن وا دەکات کە زەمینەسازی بۆ دروستبوونی ناڕەزایی ھاوڵاتیان لەدژی حکومەتی ھەرێم دروست بێت .
حەوتەم: بوونی حزب و دەنگی ئۆپۆزسیۆنی کارا لەئیستای ساحەی سیاسیی ھەرێمدا ھۆکارێکی ترە بۆ پەرپابوونی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەھەرێمی کوردستان .