سەردێڕ:

یەکبوون.!

10/13/2019 1:47:44 PM
3025 جار خوێندراوەتەوە
نەبەز جەلال
+ -

سیاسەتی دوو ڕوویی خۆیی لەگەڵ کوردو، یەک ڕووی ڕاسیەقینە بۆ دوژمن لە پارتەسیاسییەکانی کورد نابڕێ.!
تۆ سەرنج بدە پارتە دەسەڵاتدارە سیاسییەکانی کورد ھەردەمەی جۆرە ڕوویەکی درۆینەیان بۆ پێکەوەکارکردن و دۆستایەتی وپێکەوە ھەڵکردنی کورد دەخەنە ڕوو.
بە ئاسانترین شێواز و شێوەش دەیگۆڕن و باکیان بەھیچ جۆرە قوربانییەک نییە بۆ گەل و مێژوو.
خۆی یەک ڕوو و یەک بڕیار و یەک پڕۆژەی بۆ دووژمن ھەیەو تابینەقاقای غەرقی دووژمنەو ئەیەوێت دژایەتی دوژمنیش وەک سیناریۆ و خۆڵکردنە چاو پیشانبدات.
کەچی لەگەڵ دوژمن یەک ماڵەو ماڵ ئاوەدانی دەستی دووژمنیشە؛ ھەربۆیە کەی توانی لە دوژمن و دوژمنکاری خۆی داماڵێ، ئەوە بێگومان مافیەتی ئەرک و بەرپرسیارێتی چارەسەری کێشەکانی میللەتیش بگرنە ئەستۆ؛ بەزاڵمی ھاتووەو بەزەبری چەک خۆی دەسەپێنێ و سەرخان و ژێرخان ووڵات ئەدزێ وبەھەدەر دەدا؛ منەتی بە مەرگی سپی و ھێواشی ھاوڵاتیانی خۆی نییەو شین و شەپۆڕی بۆ مەرگی ڕەشی بەشەکەی تر دابەستووە.
وەک دەبینم لەم قۆناغەدا سوڕێکی تری خۆڵکردنە چاوی میللەت بەدەستی سیاسییە بەدناوەکان دەگوزەرێ بۆ گێڕانی شینی بە ناو سۆزی گەورەی نیشتیمان و نەتەوە، گەر خەڵک تێیدا چاو کراوەتر نەبێ و ھەست بە بەرپرسیارێتی ڕاستەقینە نەکا ئەوا دەبێتە کاری کردەو میللەت بە کوێری وەک خوڵقییەتی پێشوتر لەگەڵی دەڕوا.
ھەر بۆیە پێویستە دەستبەردەین لە دو ڕوویی سیاسی و دۆخی ترس و شەرمی مێژووی کۆن و خەباتی سیاسی ناشایستە، لەو پیرۆز کردنانەش بێنە دەرێ تا ئەو میتۆدە کۆنەی بۆتە دەمامکی ھزرو چەکی زۆرینەی گەل و بەرھەمی بەدبەختی و ئازا، چەند بارە نەبنەوە، کەجگە لە دواکەوتووی و خۆ دواخستنی زیاتر و بچوککردنەوەی دۆزی کورد ھیچی تر لێ بەرھەم ناھێنین و ئایندەشمان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەکات.