سەردێڕ:

لە دووەمین ساڵیادی پرۆسێسی عەمالەتە ئیقلیمییەکەدا ( ریفراندۆم)

6/8/2019 11:51:39 PM
3961 جار خوێندراوەتەوە
کامیار سابیر
+ -

دوو ساڵ لەمەوبەر، پرۆسێسی عەمالەتێکی ئیقلیمیی بە ماستەرمایندی تورکییەی ئەردۆغانیزم و دەستێوەردانی ھەندێ لۆبیی وڵاتانی تر، گەورەترین حەماقەت و عەمالەتی ئیقلیمیی بە ناوی قەزییەی سیاسیی کوردەوە، لە کوردستانی عێراقدا، بناغەکانی دادەڕێژرا و کۆمەڵێ حزبی سیاسیش لە چەپ و راست، لە موحافیزکار و لە لیبراڵ کەوتنە ناو ئەم گەمە موخابەراتییەوە. 

ئەوەی لە گەنجانی کوردستان دەیبینیت کە گاڵتەئامێزانە ھەجوو بە قەشمەرییات و  ئامادەکارییەکانی ئەو ریفراندۆمەوە دەکەن، جێگەی تەقدیر و خۆشحاڵییە. لە کاتێکدا ھەزاران سیاسیی ناڕازیی و ھەزاران نوسەر و نوخبەی رەیعخۆر، چاویان شۆڕ کردووە و نوتقیان نە ئەوسا لێوە دەھات و نە ئێستایش، بە عەقڵ و فیکری خۆیاندا دەچنەوە. 

سوتانی ھەموو ئەو دەغڵودانەوێڵەیەی لە موسڵەوە تا خانەقین درێژ بووەتەوە، جووتیارانی کورد، عەرەب و تورکمانی لەیەککردووە بە چەند تۆپەڵێکی بورکانیی و رقی نەژادیی و نەتەوەیی نێوان تائیفیی و نەژادییەکانی ئەم سێ پێکھاتە جیاوازەی، ئەوەندەی تر دەمەزەرد کردووەتەوە، بەشێکە لە ئیلھامەکانی ئەو ریفراندۆمە نیۆعوسمانییە و بەشێکە لەو پرۆسێسە تائیفیی و نەژادییەی رائیدەکانی ریفراندۆم، چەوڕێژیان بۆی کردبوو، بەڵام بە کارتی جیاواز و لە سەردەمی جیاوازدا، دەخرێنەوە بازاڕی سیاسیییەکانی ناوچەکەوە( عێراق و کوردستان.)