سەردێڕ:

چۆن گۆڕان، بۆ"پرۆکسی"ی پارتیی، وەرچەرخا؟

5/21/2019 5:02:32 PM
8401 جار خوێندراوەتەوە
کامیار سابیر
+ -

چەمکی پرۆکسی proxy لە سیاسەتدا، بە مانای کاری بە وەکالەت، نوێنەرایەتییکردنی دەوڵەتێک یان لایەنێک، یاخود ھەندێ جار بەمانای کاری عەمالەت، دێت. گۆڕان، ئێستا باشتریین پرۆکسیی بۆ سیاسەت و ئەجێنداکانی پارتیی، لەسەرتاسەری کوردستانی عێراقدا بە گشتیی و لە ناوچەکانی سلێمانیی و گەرمیانیش، بەتایبەتیی، دەکات. لەسەردەمی دروستبوونی قیادەی موەقەت( موئەقەت)ی پارتییەوە، دوای ئاشبەتاڵی ١٩٧٥، کوڕانی بارزانیی، ھەندێ پێشمەرگەیان ناردەوە بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان کە پێوەندیی ژێربەژێریان لەگەڵ رژێمەکەی سەدامدا ھەبوو، بۆ ئەوەی قیادە و کادیرەکانی کۆمەڵە و یەکێتیی، تێرۆر بکەن.

دوو لەو پێشمەرگانە، قالە فەرەج و تەحسین شاوەیس بوون کە سەرکردەی ئەوکاتی یەکێتییان( حەمەغەفور ئاغجەلەریی) لە سەرەتای پەیدابوونی مەفرەزە سەرەتاییەکانەوە، کوشت. یەکسەر، بەھەلیکۆپتەر بردران بۆ ئیستیخباراتی شیمال و دواتر لە چەمچەماڵ، بە رەسمیی، بوون، بە جاشی مەفرەزە خاێە و جاش-پێشمەرگایەتییان دەکرد. لە واقیعدا، ھەر پێشمەرگەی دڵسۆزی پارتیی و رێبازی بارزانیی، بوون. لە کۆتایی حەفتاکانیشەوە تا کوژرانی خۆیان، تەنیا و تەنیا لە یەکێتیی، شیوعیی، حسک، حیزبە عێراقییە ئۆپۆزیسیۆنەکان و بزوتنەوەی ئیسلامییان کوشتووە، یەک پێشمەرگەی پارتییان، بە ھەڵەیش، نەکوشتووە.

ئێستا، قیادە و کادیرەکانی گۆڕان، زۆربەی ھەرە زۆریان، بەتایبەتیی گەنجە ئیخوانییەکان و کۆنە یەکێتییەکان، لە زەلیلکردنی سلێمانیی و خزمەتکردن بە پارتیی، لە سووککردنی ئۆپۆزیسیۆن و بێئۆمێدکردنی خەڵکدا، رۆڵی تەحسین شاوەیس و قالەفەرەج،  بۆ پارتیی دەبیینن. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێستا لە ناو گۆڕاندا وێڕای قیادییەکان، دەیان تەحسین شاوەیس و قالەفەرجی مۆدێرنتر، گەنجتر و بەتەجروبەتری تێدایە و بە دیجیتاڵ، مورتەزیقەیی بۆ پارتیی دەکەن. ئەگەر تەحسین شاوەیس، کوڕی بارزانیی بووبێت، ئەوە گەنجە ئیخوانیی و ئەکادیمیستە قبول خاێە خوێندەوارەکانی! گۆڕان کە بڕیار بوو برای کوڕەکانی نەوشیروان موێگەفا-نم- بن، ھەموویان لە تەحسین شاوەیس زیاتر خزمەتی سەڵگەنە و ھەژموونی چەتەگەرییی بنەماڵەی بارزانیی، دەکەن.

ھەموو ئەمانە لە کاتێکدا بوو، قەرار بوو گۆڕان، پرۆژەی گۆڕیینی سیستەمی سیاسیی، ئابووریی و کۆمەڵایەتیی کوردستان بێت. قەرار بوو دژی بنەماڵەکان و قۆرغکارییەکانیان، ھەروەھا دژی گەندەڵیی، دزیی و چەتەگەریی بووەستێتەوە. لەسەر ئەرچی واقیعیش، رێک پێچەوانەی ھەموو ئەوانەی سەرەوە، دەکات. ئەێڵەن ھەر دەبێ لەوە بکۆڵیینەوە کە ئایا گۆڕان لە بناغەدا، پرۆژەیەک بوو بۆ عەدالەتی کۆمەڵایەتیی، بۆ دادپەوەریی سیاسیی، بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵیی و بۆ دژایەتییکردنی تەوریپی سیاسیی بنەماڵەکان، یان رێک بە پێچەوانەوە، پرۆژەیەک بوو، عوقدەی  و تۆڵەی شەخێیی بوو، بۆ فەشەلی سیاسیی چل ساڵ، دیزاین کرابوو. نم،  لە دوا ساتەکانی تەمەنیدا، ویستی بەشێک لە دزیی و نیعمەتی چەتەگەرییەکانی کوردایەتیی، لە  لەعنەتی بیزنسی نەوت و سەرمایەگوزاریی تاڵانیی لە کوردستاندا، بۆ منداڵەکانی بپچڕێت. سیحری ئەم جادووگەرییەی پیاوێک لە پەنا سیاسەت بۆ ھەژاران و عەدالەتی کۆمەڵایەتییەوە، کوڕەکانی کرد بە خاوەنی ێەدان میلیۆن دۆلار، زەمەن ھەڵیدەداتەوە، بەڵام ھەموو ئەوانەی ئێستا لە ژێر سێبەری کاریزمای نم-ەوە رەخنە لە گۆڕانی ئێستا دەگرن، بەشی ھەرە زۆریان، زۆر باش دەزانن، ماستەرمایندی ئەم قۆرغکاریی و بەبنەماڵەییبوونەی گۆڕان، شەخێی نم، خۆی بووە.

راستە رێکخەری پێشوو، یەکێک لە سیاسییە ھەرە خوێندەوارەکانی کوردستان بوو، مەیداندار و سیاسییەکی بەزەبروزەنگ بوو، مێژوویەکی پڕ لە تەناقوچی سیاسیی ھەیە لە ژیانی سیاسیی و عەسکەریی( پێشمەرگەیایەتیی) دا، کاریزمایەکی لۆکاڵیی( بەتایبەت لە سلێمانییدا) ھەبوو، بەلام واقیع ئەوەیە کە پتر لە چل ساڵ، وەکو خەلفە دوای تاڵەبانیی کەوت، ھیچ کەسێک ئەوەندەی ئەو، مەئمورییەتەکانی تاڵەبانیی جێکەوت و تەوڤیف نەکردووە. ئەێڵەن ھەر لە ئەساسەوە کە ھێنراوەتەوە لە نەمساوە( وێڕای ئەوەی دەیان میلیۆن جار درایەوە بەچاوی خەڵکدا کە دەستبەرداری تێزی دۆکتراکەی بووە و ھاتووەتەوە بۆ خەباتی میلیشیایی شاخ) بۆ کۆتکردن و نینۆککردنی ئەو کادیرە گەنجە سەرکێشانەی کۆمەڵە بوو کە بە ربەکەی تاڵەبانیی، دانەوێڵەیان نەدەپێوا. ھاوکات، بۆ ئەوەیش بوو کە بکرێ بە رەقیب و باڵانسی ئەوانەی خۆیان بەرامبەر بە تاڵەبانیی، بە کەسایەتیی سیاسیی، دەزانی. 

سیاسییەک، پرۆژەکەی لەسەر بناغەی تۆڵە، رق و حیقدی شەخێیی لە دژی تاڵەبانیی بنیات بنێ، بێئەوەی یەک دێڕ (فیکر، فەلسەفە و مەعریفە)ی سیاسیی لەپشت ئەم بزوتنەوەیەوە بوونی ھەبووبێ( جگە لە کۆمەڵێ شیعاری زەخرەفەیی و کۆلکەزێڕیینەی ریتۆریکە سیاسییەکان)، ھەر ئەوەی لێ دروست دەبێ کە چەند گەنجێکی ساقیگ و فاشیل و عەمیلی وەکو کۆنە ئیخوانییەکانی لێ دروست ببێت کە پرۆژەی بەخوداکردنی سەرۆکی ھەرێم و دەوڵەتمەداریی، بۆ ماڵباتی بارزانیی، دووبارە دیزاین دەکەنەوە. ھەر ئەوەی لێدەردەچێ کە دەنگی خودی خۆیان، تۆمارکرد و بردیان بۆ دەسگای پاراستنی پارتیی و لە دادگا حیزبییەکانی ھەولێردا، داوای لێپێچیینەوەیان لێکرد و بە تێرۆریستیان لە قەڵەم دا. تەنانەت، تا ئێستایش، دادگا و مەلەفەکەی بە کراوەیی ماوەتەوە. ھەموو ئەوانەی نم، بە پیاوی پاراستن و ئیخوانیی و کۆنەجەلالیی ئەژماردی دەکردن، ئێستا ھەموویان پرۆکسیی دەرەجە یەکی پارتیین و لە کوڕگەلی ماڵی بارزانیی، باشتر خزمەتی ئەجێندا وەھمیی، خورافیی و سوڵگەوییەکانی ئیمارەتی رەیعیی بارزانیی دەکەن. ئەی بۆ دەریانی نەکرد؟ سیحری ئەمانە، ھەمووی روون دەبێتەوە.

ئاخر بیھێنە بەرچاوت، کاتێ نم، لەبەرامبەر ھەژموونی پارە و وەلائکڕیینەکانی تاڵەبانییدا لە ھەڵبژاردنی مەڵبەندەکاندا، شکست دەھێنێت، ئیتر بییر لە تۆڵەکردنەوە دەکاتەوە و دەیەوێ نەک ھەر سلێمانیی، قەڵای فاشیزمی نوخبەکانی کوردایەتیی، بەڵکو فەنتازیای سیاسیی دەکولێتەوە و بییر لەوە دەکاتەوە کە کۆیەی لە جەلالیزم ھەڵکێشراویش، لەدەست تاڵەبانیی دەربھێنێت. ئایا بەڕاست، تەواوی کەینونەی گۆڕان، پرۆژەیەکی شەخێیی نەوشیروان موێگەفا بوو یان پرۆژەیەکی سیاسیی و ئابووریی بوو بۆ قەچییەیەکی گشتیی کە خەڵکی کوردستان، لە ھەژموونی سیاسیی و چەتەگەریی ئەو دوو بنەماڵەیە، رزگار بکات؟

پاش ئەوەی کوردایەتییە مۆدێرنیزمەکەی، ھاوکات ئیشتیاق و ئیفتیتانە سیاسییەکەی(political infatuation) نم، بەر بەردی ئەلحەدی کوردایەتییە ئۆریجناڵە خێڵەکییەکەی بارزانیزم کەوت، ئەوکات بە ئاگا ھاتەوە و ویستی لەگەڵ ئەو تاڵەبانییەی شتێکی مابوو بیگەیەننە مریشکە رەشە، تەحالوفێک لە دەباشان ساز بدەن. واقیع ئەوەبوو، تاڵەبانییش گەیشتبووە ئەو قەناعەتەی کە بۆ ویستی چڵێسانەی خۆی بۆ دەسەڵات و پۆستی سەرۆک کۆماریی، کوردستانی بەتەواویی تەسلیمی پاوانخوازییەکانی بارزانیی کردووە، بەھەردووکیان لە دوا ساتەکانی تەمەنیاندا، وێڕای ئەوەی دڕدۆنگبوون لەگەڵ یەکتر، بەڵام بە روواڵەت، ویستیان سنوورێک بۆ پارتیی و بارزانیی، دابنێن. نەک ھەر فریا نەکەوتن، بەڵکو حیزبەکانی ھەردووکیان، بوون بەو فیلمانەی کە بارزانیی دەرھێنەریان( المخرج)، بوو. ئێستا، زۆرتریین، مورتەزیقەی پارتیی لەناو قیادییەکانی گۆڕان و یەکێتییدا ھەیە کە ئۆرگانیکانە و بە حەماسەوە، کار بۆ ئەجێنداکانی پارتیی دەکەن.

پارتیی، چونکە خاوەنی شەرعیی گوتاری فاشیزمی کوردایەتیی، ئیستیحماری سیاسیی و تەخوینی جێنتڵمانانەیە، چونکە بەھۆی خوێڕییەتیی یەکێتیی، جەبانیی گۆڕان و حیزبەکانی ترەوە، ھەروەھا بەھۆی دزیی، تاڵانیی و چەتەگەریی لە خەڵکی کوردستان، بەھۆی ویلایەتێکی رەیعیی رانەگەیەندراوی سەر بە نیۆعوپمانییەکان( ئەردۆغانیزم) ەوە، بووە بە خاوەنی ێەدان میلیارد دۆلار، ھەر زوو لە رێگەی "ناوەندی بڕیاری مورتەزیقە" و ئەوانەی لە حەماقەتی ریفراندۆمە موخابەراتییەکەدا بوون بە عەڕاب، یان ئەوانەی بە کێشی خۆیان بە پارەی رەیع، پێشوەخت کڕرابوون، ھەر زوو توانیتی بۆمبەکەی تاڵەبانیی و موێگەفا، پووچەڵ بکاتەوە. مەگەر ئەو ھەموو تەحسین شاوەیسەی ناو یەکێتیی و گۆڕان، بۆ رۆژی رەش نەبن، بۆ کەی بەکاریان دەھێنێت؟

ن.م، مرد و ئۆغری یەکجاریی کرد. پێش مردنی، لەوە گەیشت نە حیزبەکەی( گۆڕان) و نە ئەوانەی بەدەورییەوەن، ئەھلی ئەو گۆڕانکارییە خورافییە نیین کە فەنتازیای پێوە دەکرد؟ لە دوا ساڵەکان و دوا مانگەکانی تەمەنیدا، تەواوی ھەم و غەمی خۆی لە تەوریپی دارایی و سیاسییدا، لە گواستنەوەی موڵک و ماڵ و سەرمایە مەعنەوییەکەیدا( مەنقولە و غەیر مەنقولە)، بۆ کوڕەکانی تەوڤیف کرد. ئەو لێزانانە ئەم کارەی کرد، چونکە لە رووی شەرعیی و قانونییەوە، تەواوی سامانەکەی بۆ کوڕەکانی دەڕۆیشت و گۆڕانیش ێفر بە دەستەوە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم پرۆسێسەیش، زیان لە سەرمایە مەعنەوییەکەی نەدات، لاوازتریین، جەبانتریین، ھەلپەرستتریین و بێ شەخێییەتتریین سیاسییە پییر و گەنجەکانی لە دەوری خۆی و کوڕەکانی کۆکردەوە.

بە تایبەتییش ئەوانەی حەزیایەکی بێشووماریان لەناخدایە بۆ پارە و ھەروەھا ئەوانەی لەژەتی دەوڵەمەندبوون و مڕبوون لە پارەی تاڵانیی رەیعیان، ھەبوو. گاڕانێکی لە خوێندەوار و نەخوێندەوار، ئەکادیمیستی قەشمەری لەبرسا مردوو، لەگەڵ نوخبەی موھەڕیجی دەمھەراشدا، لە میلیشیای پیاوکوژی شاخ و گەنجی فاشیلی ئیخوانیی، لەگەڵ لەشکرێ ژۆرناڵیستی زیقن و جاھیل، ھەموویانی کرد بە بەیدەق و بەدی گاردی کوڕەکانی خۆی و گۆڕانی بەیەکجاریی بۆ بکەن بە کوتلەیەک لە پۆپۆلیزمی شەخێپەرستیی و عومدەی واریپی شەخێێکی سیاسیی، بۆ ئەوەی لە شەراکەتی تاڵانیی و کێکی چەتەگەرییەکانی کوردایەتییدا، بەشدار بن.

گۆڕان، لە حیزبێکی نەیاری سەرسەختی پارتییەوە( لای کەم بە روواڵەت)، ئێستا بووە بە پرۆکسیی و مورتەزیقەی پارتیی، جیاوازییە سیاسییەکانیان ئەوەندە کەم بووەتەوە کە ئەستەمە لە ناو مەکتەبی سیاسیی پارتییدا وەفادار و بەئەمەک بۆ سیاسەتە چەتەگەرییەکانی پارتیی، وەکو ئەو لۆبییە مورتەزیقەیە بدۆزیتەوە کە بەدەوری کوڕەکانی"نم"وەن. بە کورتییەکەی، نم لە ھەموو شتێکیدا سەرکەوتوو بووبێت، لەوەدا فەشەلێکی ژەریعی کرد کە ھەوڵی ئەوەی دەدا " درۆ و دراو" لە پارتیی و یەکێتیی بسەنێتەوە. بە پێچەوانەوە، تەواوی قیادەی ئێستای گۆڕان، بوون بە عەبدی "دراو"ی سەربەخۆیی ئابووریی( رەیع) و درۆی شۆڕشگێڕانەیش بەناوی نم ەوە، دیزاین دەکەن و شەرعییەت بە پرۆکسییبوونەکەی خۆیان، بە تەحسین شاوەیسبوونەکەی خۆیان، دەدەن. بە زمانی شەعبیی، ئەوەندەی کوڕی بە وەفای بارزانیی( تەحسین شاوەیس) لەناو گۆڕاندا ھەیە، پارتیی بەھەموو تەمەنی خۆی تا چەند ساڵێ لەمەوبەر، تەنیا توانیویەتی یەک تەحسین شاوەیس،دروست بکات، بەڵام ئێستا، دەیانی لەناو گۆڕاندا، ھەیە.

ئەمە زنجییرە وتارێکە لەسەر گۆڕان، یەکێتیی و حیزبەکانی سلێمانیی کە بەھەموویان، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ئەجێنداکانی پارتیی، جێکەوت دەکەن. درێژەی دەبێت..