سەردێڕ:

سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی دانپێدانانەکانی نەوەی نوێ..

5/10/2019 9:39:56 PM
6405 جار خوێندراوەتەوە
هەڵگورد حەسەن
+ -

پێشەکی من لە دوور و نزیکەوە ھیچ پەیوەندییەکم بە نەوەی نوێ وە نییە.. ئەگەریش پەیوەندیم ھەبێ، ئەوانەی تەماشایەکی پۆستە کۆنەکانم بکەن زۆر چاک دەزانن کە بای ئەوەندە جورئەتم ھەیە کە بڵێم من ئەندامی نەوەی نوێم ئەگەر سەر بە نەوەی نوێ بم!
چەند حەقیقەتێک ھەیە دەبێ بیزانین یەک لەوانە: ئەوەی ئەو دەزگا ئەمنییانە بیانەوێ سیناریۆی بۆ دادەڕێژن و دەیھێننە سەر تەلەفیزیۆن و اعترافیشی پێ دەکەن بە شتێک کە نەیکردبێت! با کەس خۆی لە گێلی نەدات.. ئەوەی گێلیشە ئەوا کەیفی خۆیەتی!
دووەم..
لە دوای تەماشاکردنێکی خێرای ئەو دانپێدانانە چەند پرسیارێکم بۆ دروست بوو..
١- ئایا بابەتێکی وا ھەستیار کە تایبەت بێت بە ڤیدیۆی ئەخلاقی کەسیی ئەندام پەرلەمانێک.. ئایا سەرۆکێکی وەک شاسوار ئەوەندە سادەیە و ئایا بابەتەکە ئەوەندە سادەیە کە بە نامەیەکی مۆبایل داوا بکرێت!!! یان دیداری تایبەت و تێر و تەسەلی دەوێت!
٢-  لە دەقیقەی یەکەمی ڤیدیۆکە باسی کەسێک دەکرێت، کە کاتی خۆی کاری کردووە لەگەڵیان.. ئایا رۆڵی ئەو کەسە چی بوو بێ زەحمەت!! مێری چی لێھات!
٣- تۆمەتبارەکە لە دەقیقەی ١:١٨دەڵێت: ھەر ئەو شەوە رەوەند پەیوەندی بە براکەی کرد، داوای سیمکارتێکی علوجی لێکرد و وتی: زەرورە بۆ ئەو شەو.. واتە دەبێ ھەر ئەو شەو ئیشەکانی پێ بکات!
٤- لە دەقیقەی ١:٤٠ تۆنی دەنگ دەگۆڕدرێت.. و دیارە کە پچڕان ھەیە.. ئایا ئەو پچڕانە لەبەر چی ھەیە! دە لێبگەڕێن کابرا با قسەی خۆی بکات!!!
٥- دوای ئەو پچڕانە تۆمەتبار باسی رۆژی ١٨/٢/٢٠١٩ دەکات.. کەچی ھەموو قسەکانی پێشتری باسی ١٨/٤/٢٠١٩ دەکات.. سەیرە چۆن دەبێ ریزبەندی رووداوەکان بە پێچەوانەی بەروار بڕوات! تێناگەم!
٦- دوای پچڕانەکە کە باس لە ١٨/٢/٢٠١٩ دەکات تۆمەتبار دەڵێـت: شاسوار فلاش میمۆریەکی سوری پێدام و وتی، "ئەو فلاش میمۆریە لایخۆت بپارێزە و خۆشت تەماشای نەکەی، ھەرکاتێکیش داوام کرد بۆمی بھێنەوە".

قەت ناچێتە عەقڵم کە کەسێک فلاش میمۆریەک بداتە کەسێک کە ئەوھا گرنگ بێت و پێشی بڵێ نەکەی تەماشای بکەی!!!!! بەس لای خۆت بیپارێزە! وەھەرکاتێک داوامکرد بۆمی بھێنەوە پاشان ئایا حیکمەت لەو شتە چیە!! تۆ بڵێی شاسوار جێگایەکی خۆی نەبێت جێگەی ئەو فلاش میمۆریەی لێ ببێتەوە! واللە بیگوتبوایە ئەو تڕێلەیە ببە لە پێش ماڵی خۆتان رایبگرە من جێگەم نییە و ھەرکاتێک ویستم بۆمی بھێنەوە مەعقول بوو.. بەس واللە بۆ فلاش میمۆری من بڕوا ناکەم! توخوا ئێوەش بن بڕوا دەکەن!

٧-ھەر بەنسبەت فلاشە سوورەکە..تۆمەتبار ئیشی ئەوە بووە ئەو فلاشە بە ئەمانەت لە لای بێت، پاشان بیگەڕێنێتەوە.. گوایە ئەمانەتی پاراستووە دەڵێت، "کەتم کرد و لەسەر لاپتۆپم دانا".. بێ ئەوەی تەماشای بکەم.. (بێ ئەوەی تەماشای بکەم یەعنی ئەمین بووم.. لە قسەی شاسوار دەرنەچووم.. ئێ باشە مادەم ئەوەندە ئەمینی خۆ شاسوار نەیگوت کەتی بکە و لەسەر لاپتوپی خۆتی دابنێ! باشە بۆ ئەوکات تەماشات نەکرد!! سەیرە!
٨-بە ھیچ شێوەیەک باسی محتوای ئەو ڤیدۆیانە ناکات! ئایا بریتییە لە چی!

٩- لە دەقیقەی ٢:٥٠ تۆمەتبار باسی گەڕانەوەی دەکات بۆ ھەولێر بەسەردان.. دەڵێ کلیلی شوقەکەمیان رادەست کردبووم، کە لەوێ نیشتەجێم.. باشە کلیل لەلای خۆتە یان لای وان!! پاشان دەڵێ دەرگای شوقەکەمیان شکاند!! ئایا ئەوە چ پەیوەندی بە دانپێدانان ھەیە!! ئەو فەقەرەیە چ سوودێکی بە تحقیق گەیاند!!!

١٠- لە دەقیقەی ٤:٥٠ تۆمەتباری دووەم دەست بە قسە دەکات کە ناوی رەوەندە، دەڵێ شاسوار لە نامەیەک داوای سەوتێکی لێم کرد.. لێرە ئەو قسەیە لەگەڵ قسەی تۆمەتبداری یەکەم تێکناکاتەوە.. ئەو گوتی: ھەرچی بەڵگەت ھەیە دژی ئەو ئەندام پەرلەمانانە کۆیان بکەوە!!! ئەو تێکنەکردنەوە یەعنی چی!!!
١١- رەوەند دەڵێ شاسوار داوای مەقتەعێکی سەوتی کردو..  گوتی بڵاوی بکەوە.. باشە کێشەکە لەسەر مەقتەعێکی سەوتیە یان لەسەر گرتەی ڤیدیۆییە.. تێناگەم.. دوایی ئەو مەقتەعە سەوتیە چی بوو؟

١٢- دەڵێت، "شاسوار گوتی دەیەوێت لە فەیسبوک بڵاوی بکەیەوە.. من وتم فەیسبوک خەڵک زۆر دەیبینێ.. ئەوە شتێکی شەخسیە"، یەعنی شاسوار نازانی ئەگەر لە فیسبوک بڵاوبێتەوە خەڵک زۆر دەیبینێ!!! ئەوەندە گێلە!! ھەروەھا دەڵێت، "پاشان شاسوار گوتی باشە با بە رێگەی مۆبایل بێت".. باشە دیسان دەڵێم: ئایا کێشەکە لەسەر مەقتەعێکی سەوتیە یان گرتە ڤیدیۆیی!!!

١٣- یەکێک لە سەیر و سەمەرەکانی ئەو دانپێدانانە لە دەقەی ٦:٢٨ دایە کە دەڵێت: من ھەوڵمدا لە رێگەی کوڕی برام ژمارەیەک پەیدا بکەم.. کوڕی برام!!! دەنا تۆمەت باری یەکەم گوتی، پەیوەندی بە برایەکەی کرد و گوتی ھەر ئەو شەو سیمکارتێکم دەوێت!!! ئێستا نەمزانی برایەتی یان کوڕی برای!
١٤- لە دەقیقەی ٦:٣٠ لەگەڵ قسەکان پارچە ڤیدیۆیەک نیشان دەدا نووسراوە (کاتی وەرگرتنی سیمکارتێکی بێ ناسنامە لە لایەن رەوەند نەجمەدین) لێرە چەند پرسیارەکی زۆۆۆۆر گەورە دروست دەبێ، لقی ڕ/ ڤیدیۆکە رۆژە، دەڵێم رۆۆۆژە.. کەچی تۆمەتباری یەکەم گوتی: رەوەند گوتی ھەر ئەو شەو سیمکارتێکم دەوێ.. زەروورم! من تێناگەم ئەدی ئەو رۆژە لەکێ ھەڵات!! بەو شەوەی!!
لقی ب/ ئەو کاتەی کە لەسەر ئەو پارچە ڤیدیۆیە ھەیە نووسراوە: ١٢:٥٠ AM !!!!  ئەرێ ١٢:٥٠ی AM  شەوە یان رۆژە!!!!! ھەر بەڕاستی لێم تێک چوووووو ھەی ھاوار!!

١٥- لە دەقیقەی ١٠:٤٣ کەسێک دێت بەناوی شکۆ.. دەڵێ من بەرپرسی پەیجەکان بووم.. بەڵام ئایا رۆڵی ئەو کەسە لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆییە چییە.. چ پەیوەندی ھەبوو.. ئەرێ پێم ناڵێن!!!
ئەگەر تێبینی دوو کەسەکەی ئەخیر بکەین، دەبینین لە پشتیان وێنەی پەیجەکان داندراوە.. ئەوە پەیوەندی بە شادی نەوزادەوە چییە؟ پاشان ئەگەر سەرنج بدەین ئەو پۆستانەی کە نیشان دراوە زۆۆر بەوردی و بە عەدالەتەوەیە ھیچ لایەنێکیان بێ بەش نەکردووە.. وەک بڵێن: ئاگادار بن نەوەی نوێ دوژمنی ھەمووتانە ئەی لایەنەکان!!
ئەرێ بەڕاست ئەگەر ئەو جۆرە پەیجانە تاوان بن.. ئەوا پارتی و یەکێتی لە پێش ھەمووان ئەو جۆرە پەیجانەیان ھەیە و بە پارەی زۆر زەبەلاح سپۆنسەر دەکرێن.. ئەدی خێرە ئەدمینی پەیجەکانی وانیش ناگرن!!!!!! یان بانێکە و دوو ھەوایە!!

١٦- کەسی سێیەمیش کە ھات بەس پۆستەکانی خوێندەوە!!! وەک بڵێی ئێمە خوێندەواریمان نەبێ و فەیسبوکمان نەبێ .. ئایا ئەو پۆست خوێندنەوە دانپێدانانە!!!
١٧- کەسی ئەخیری ھەر ھیچ شەکرەکی نەشکاند!! نازانم رۆڵی چی بوو!!!
ئەوەی سەرنجیشی راکێشام ئەوەبوو تەقریبەن ھەموویان دەیانگوت: پەیجی ((فەڕمی و نافەڕمی)) بە قەڵەوکردنی (ڕ).. وەک بڵێی ھەموویان تەلقین درابن و مامۆستایەکەیان یەک مامۆستا بووە !!

ئیدی ئەوە زۆر بە خێرایی چەند پرسیارەک بوو بۆم دروست بوو.. چ بکەم بەدەست خۆم نییە کە تۆزێک ورد دەبمەوە.. لەوانەیە لەبەر ئەوەی بی کە دکتۆرایۆکەکم ھەیە لە (شیکردنەوەی دەق – Discourse Analysis)، وە بەکالۆریۆسەکم لە قانون ھەیە و کەیفم بە بواری تحقیق جنائی دێت!!