سەردێڕ:

خیانەت لە خەڵک لەلایەن داکۆکیکارانی دوێنێیانەوە

1/16/2020 4:52:06 PM
24153 جار خوێندراوەتەوە
عەبدوڵا کوێخا موبارەک
+ -

ئەوەی ئەمڕۆ گوێمان لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی فراکسۆنی گۆڕان و سەرۆکی فراکسیۆنەکە بوو دەربارەی یاسای چاکسازی، لە ١٠ ساڵی ڕابردوو قسەی بێسەروبەر و چەواشەکاری و موزایەدەی وامان لە فراکسۆنەکانی پارتی و یەکێتی نەبیست.

وشەی نەشیاو و خۆ توندکردن، قبوڵ ناکەین، چەندین جار ناوھێنانی شەھید و ئەنفالکراو کە ئێمە جاران پێمان ئەوت موزایەدەکردن بە سەروەری و پیرۆزییە نیشتیمانیەکان، قسەکردن بە ھەمان شێوەی جارانی کەمال کەرکوکی و ئومێد خۆشناو و بەرپرسە کۆیلە و چەواشەکارەکانی پارتی و یەکێتی و بنەماڵە سیاسیەکانی کوردستان، بە ئاشکرا ئەڵقە لە گوێی پارتی و ھەر ئەوە ماوە ببنە ئالیکدەر و ئەسپەوانی بنەماڵەی بارزانی کە دڵنیام لە داھاتوودا ئەوەش دەکەن.

ئەمڕۆ گەیشتمە ئەو قەناعەتەی کە زۆربەی ئەوانەی لە ڕابردوودا کۆیلایەتی و چەواشەکاریان بۆ حزب و بنەماڵە سیاسیەکان کردووە، پەنجەی پەشیمانی دەگەزن و ھەوڵی ڕووسپیکردنەوەی خۆیان ئەدەن، بەڵام فراکسۆنی گۆڕان پەلەپڕوزێی شوێنگرەوەی ئەوانن بۆ کۆیلایەتی و چەواشەکاری.