سەردێڕ:

تۆقاندن و ڕێگری لە ئازادی کاری سیاسی ...

5/6/2019 2:42:06 PM
1679 جار خوێندراوەتەوە
شێرکۆ حەمەئەمین
+ -

پێش ھەر شت، بەندە ھەموو کارێکی ھەڕەشە و تەنگپێھەڵچنین بەھەر شێوازێک بێت ئیدانەدەکەم، بەتایبەتی ئەگەر بەرامبەر خانمانیش بکرێت دەبێت ڕێکاری یاسایی خۆی و سزای خۆی وەربگرێت، ھەرکەس تۆمەتەکەی بەسەردا ساغبووەوە، کە تا ئێستا نادیارە، ھەموانیش چاوەڕێین ڕاستییەکان دەربکەون.

بەڵام ئەوەی ماوەیەکە ھێزە ئەمنییەکانی یەکێتی بەرامبەر بارەگای نەوەی نوێ و رەشبگیری لایەنگرانیان وەک خۆیان دەڵێن ئەنجامی دەدەن، لە بەدواداچونی کەیسێکی یاسایی دەرچووە و کەیسەکە بەسیاسی کراوە، ھەرسپاردنی ئەم  مەلەفە بە ئاسایش، مەرامی تری لەپشتە و بەشێکە لە تۆڵەکردنەوە و ڕقی سیاسیی و  تۆقاندن و  دەستدرێژییە بۆ سەر ئازادی کاری سیاسی  ھێزێکی مەدەنی و ئازادی تاکیش، لەکاتێکدا دادگا و پۆلیس و ئامرازەکانی لێکۆڵینەوە سەرجەمیان لەبەر دەستی یەکێتیدان و ھیچ پێویستی بە تۆقاندن و ھەڵکوتانەسەر نیە.