سەردێڕ:

​کاروانی سەخت و دژوار ماندوێتی و دەرئەنجامی تورەبونیشی تیایە..

4/24/2019 10:43:19 PM
5481 جار خوێندراوەتەوە
سیروان عەلی
+ -

سەرەتای درووستبوونی نەوەی نوێ ھەموو پێکەوە بە رۆحێکی گەورە بۆ رووبەروبونەوەی گەندەڵی و ستەمکاری دەستمان پێکرد ماندوو بووین رووبەروبونەوەی زۆرمان بینی لە ئازار و ئەشکەنجەی رۆحی و جەستەیی .

ئەو قۆناغەمان تێپەڕاند قۆناغی ئێستاشمان قۆناغی سەخترە قۆناغی دژایەتی و قۆناغی خۆخزانە نێو ریزەکانمانە بە ئاراستەی گۆرینی رێرەوەکەمان بۆ لێکترازانمان دەبێت لەمەشدا خۆراگروو ئارام بین تا گفتووگۆ و لێکتێگەیشتنمان بگاتە ئەنجامی بریاری دەستە جەمعی بۆ تێکنەدانی رێرەوەکەمان.

 ھەر پرۆژەیەک یان پرۆسەیەک جدی بێت دڵنیام لێک تێنەگەیشتن و رەخنە و تورە بونیشی تیا ئەبێت دڵنیام ئەمەی روودەدات مۆدێلێکی دیکەی باشی دیموکراسییە ئەنجامەکەشی لە قازانجی رێرەوەکەمان کۆتایی پێ دێت ئێستا بەرەو لێکتێگەیشتن و قبوڵکردنی جیاوازییەکانمان ھەنگاو دەنێین .