سەردێڕ:

لەدوای ئێوە گەندەڵی دەمرێ

9/16/2019 11:08:39 PM
5512 جار خوێندراوەتەوە
سیروان عەلی
+ -

یەکتر شکاندن بابەس بێت، کێ لە شاسوار باشتری پێ دەکرێت با بێتە پێشەوە.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەو بەڵێنانەی دەیدا لە کەمترین ماوەدا جێبەجێی دەکات و خزمەتی ھاوڵاتیانیش دەکات، گەنجێک چەکی دەستی تەنھا خزمەت بێت، گەنجێک سەرباری ئەو ھەموو شەڕەی پێتان فرۆشت تەقەتان لێکرد، ماڵیتان سوتاند زیندانیتانکرد ھێشتا لە سەر پێی خۆیەتی، ھێشتا لە خەمی ئەوەدایە چۆن خزمەت بکات، خۆ ئێوە بە ھیلاکی خۆتان ئەو سەروەت و پارەیەتان دەستبکەوتایە نەتان دەوێرا بە کۆڵانی چۆڵا بڕۆن، نەک بچن بە گژ گەندەڵییەکانی دەسەڵاتدا.

ئێوە ئامادەنین پارەی ئەم نیشتیمانە بۆ خزمەتی ئەم میللەتە زوڵم لێکراوە خەرجبکەن، ئێوە چوار دینارتان دەست کەوێ ڕەوانەی بانکەکانی دەرەوەی دەکەن، ئەو چوار دینارەکەی کردە سەکۆیەک بۆخزمەتی ئەو میللەتە و لەوێوە پەردەی لەسەر ڕێککەوتنە نھێنیەکانی ئێوە و کۆبوونەی ژوورە داخراوەکانی ئێوەی ھەڵماڵی، ئەو دەزانێت ڕێگای دورە و ھێشتا لە نێوەی ڕێگادایە، دەزانێ زۆر کەسی تر لە ڕێگا جێدەمێنێت و زۆر کەس ھەڵدەخلیسکێت و زۆر کەس دەبنە قوربانی،  بەڵام ئەوەی دەمێنێتەوە مێژوو بۆخۆیان دەنوسنەوە .

ئەو باش دەزانێ دەنگ کڕین و ھەڕەشە و بوختان تا جێگایەک دەتوانێ ئێوە و کۆشک و تەلارەکان و پیاوی تارمایەکانتان بھێڵێتەوە، بەڵام ڕۆژێک دێت ھەموو ئەوەی ھەتانە وەکو ھەوا دەچێ بە ئاسماندا، بەڵام ئەوەی لەگەڵ ئێوە دەمرێ خزمەت نیە، لەدوای ئێوە خزمەتگوزاری و شەفافیەت و سەروەری یاسا نامرێت، لەدوای ئێوە گەندەڵی دەمرێ لەدوای ئێوە دزی و ھەڕەشە و کوشتن دەمرێ.

لەدوای ئێوە کوڕی شەھید ناچار نابێت بۆ پارویەک نان دەست بکات بە قوڕگی شێردا، لەدوای ئێوە کەس نامانخوات وەکو ئێوە وێناتان کردووە، چونکە ئەوەی ئەم نیشتیمانە دەپارێزێ ڕۆڵەکانی ئەم نیشتیمانەن نەک ئێوە و کوڕەکانی ئێوە، ئیتر شەپۆلێک بەڕێوەیە بە قسەی زل و چیرۆک خۆی ناکەتە قوربانی کەس، لەمڕۆ بەدواوە کێ خزمەت بکات ئەوە سەروەری گەلە جا ئێوە وەرن خزمەتی ئەم گەلە بکەن با شاسوار لە کاروان بەجێ بمێنێت، ھەر دەسەڵاتێک متمانەی میللەتی لەدەست دا ئیتر ھیچ ھێزێک ناتوانێ بیھێڵێتەوە .