سەردێڕ:

کۆرۆنا جیھانی کرد بە یەک خێزانی ترساو لە مەترسییەکی نەبینراو

3/22/2020 6:45:16 PM
6171 جار خوێندراوەتەوە
ڕێبوار چەلەبى
+ -

جاران راگەیاندن جیھانی کردبووە گوندێکی بچوک، ھەموو ئاگای لەیەکتربوو.

ئێستا و لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ دا، دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، جیھانی کردە یەک خێزان، لە ھەرسوچێکی دنیاوە کەسێک توشببێت، ھەر ناسنامەیەکی ھەبێت پەیوەستە بەھەموو جیھانەوە و ھەرچارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ ھەموو جیھانە.

کەواتە کۆرۆنا  مرۆڤایەتی بردە قۆناغێکی ترەوە، لەمەودوا مەترسییەکانی سەر مرۆڤایەتی خۆیان نین، لەدەرەوەی ویست و ئیرادەی بەشەریەتەوە دێن، بۆیە دەبێت مرۆڤایەتیش پێکەوە روبەڕووی ببنەوە و ھەمووی بگەڕێتەوە سەر بنەمای یەکەم، کە مرۆڤایەتی یەک خێزانزان.

ئەمەش ئەوە دەخوازێت ئەو ململانێ گەورە و توندانەی لەسەر ئاستی جیھان ھەیە، بۆ باڵادەستی و دەسستگرتن بەسەر سەرچاوەکانی وزە لە جیھاندا.

بەفیڕۆدانی سەرمایەیەکی زۆری مادی و مەعنەوی و مامەڵەی پراگماتیکیانەی زلھێزەکانی جیھان، لە بەردەم مەترسییەکی وەکو ڤایرۆسی کرۆنادا شکست دەھێنێت و  ھەموو دەسەڵاتەکانی دنیا دەستەوەستان دەکات کە چۆن رووبەڕووی ئەو مەترسییە ببنەوە، کە میکانیزمەکانی مرۆڤایەتی لە ئاستیدا ھیچی پێناکرێت.

جیھان لەدوای کۆرۆنا، ئەوەی کە ماو بینی وەک یەک خێزانی لێدێت دەبێت ھەموو پێکەوە پابەندبن بە یەک یاساو رێسا، تاکو سەلامەتی و مانەوەی ھەمووان زامنبکات.

لە کۆتایدا ماوە بیڵێن، مەترسییەکانی لەمەودا، ھێزێک نییە لە شوێنێکدا گەمارۆبدرێت و زلھێزەکانی ئەوسا بەپێی بەرژەوەندی خۆیان مامەڵەی نامرۆڤانەی لەگەڵ بکەن، مەترسییەکانی سەردەمی کۆرۆنا نادیارە و کۆنترۆڵکردنی دیارنییە و ئەگەری سەرھەڵدانەوەی لە ھەموو ساتێکدایە.