سەردێڕ:

گۆڕان و قەیرانی بەڕێوەبردن

8/19/2019 3:44:00 PM
5855 جار خوێندراوەتەوە
سەردار قادر
+ -

پاش دوا ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و کەمکردنی کورسیەکانی گۆڕان، زۆر بابەت ووترا لەسەرھۆکارەکان بە داخەوە کەم جار باس لەوە کرا کە یەکێک لە ھۆکارەکان بوونی قەیرانی بەڕێوەبردنە ؟؟
خانەمان ھەیە بەڵام کەمترین بریار ئەدرێت لە خانەدا یان کەمترین کۆبوونەوە، جڤاتی نیشتیمانی کە باڵاترین ئۆرگانی بریاردەری ناو گۆڕانە لە دوا بڕیاریدا کۆی دەسەڵاتی بەشداری وناوی کاندیدەکانی دایەوە دەست رێکخەری گشتی ؟؟
کە ئەمە خۆی لە خۆیدا قەیرانی بەڕێوەبردنە ؟؟
جفاتی نیشتیمانی ھاتووی بازنەو رایەڵەکانە لەویشەوە پرۆسەی بریار لە خوارەوە بۆ سەرەوە ئەدرێت بەس پێدانی دەسەڵات بە کەسێتی بە رێکخەری گشتی ئەمە پرۆسەی بریار لە سەرەوە بۆ خوارەوە ئەبێت و ئەو پرانسیپەی گۆڕان پێچەوانە ئەکاتەوە کە ئەمەش ئەبێتە جێی پرسیار ؟؟
جا لە خانە چ باسە ؟؟
رێکخەری گشتی رێکخەری ھەموانە یان زیاتر کار بۆ تەکەتول ئەکات ؟؟
گرفتی گەورە لە گۆراندا کە ئێستا ئە بینرێت، رێکخەری گشتی ناتوانێت لە کێشەی تەکەتول دوور کەوێتەوە، رێکخەری گشتی لەگەڵ رێکخەری کۆچ کردوو سیفەتی ھاورێ ی کۆمەڵە کە بریتی بوو  لە دەست ودەم وداوێن پاکی، کۆیان ئەکاتەوە .
لە ھەرێمی کوردستاندا کەسێک نیە شایەتی پاکێتی بۆ کاک عومەر نەدات، لە ھەمان کاتدا کەسێک نیە کە لە کاری سیاسیدا نزیک بوو بێت، شایەتی ئەوە نەدات کە کاک عومەر ئەندیازیاری تەکەتوولە چ لە زەمەنی باڵی مەکتەبی سیاسی و چ لە سەردەمی کۆمەڵە ھەموان تەکەتولی سجنمان بیستووە، دواتریش لە ناو یەکێتی نیشتیمانی دا بەرێزیان ھەمیشە سەنتەری تەکەتول بووە، لە ئێستاشدا لە ناو گۆراندا ھەمان تەکەتول دیارە .
بەرێزیان ئەوەندەی دونیای سیاسەت لە گۆشە نیگای تەکەتوولەوە ئەبینێت ئەوەندە سیاسەت کردنی بە گشتگیر نیە، بەرێزیان ناتوانێت بە ھەنگاوی چوون یەک لە ھەموانەوە نزیک بێت ھەمیشە خودی خۆی سەنتەری تەکەتول بووە و ئەمێنێت .
گەر خەمخۆری گۆڕانین پێویستە کە رێکخەری گشتی رێکخەری ھەموان بێت نەک تەنیا گۆڕان لە تەکەتولی خۆیەوە ببینێت، گەر خەمخۆری گۆرانین بە ڕازی و ناڕازیەوە بە گۆڕانی گردەکەو گۆڕانی خوار گردەکە ، ھەوڵ بدین گۆڕان لە پرانسیپە گشتیەکانی لانەدات، ھەموان کار بۆ بەھا گشتیەکانی گۆڕان بکەین کە بریتیە لە ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی .
ناکرێت داوای دیموکراسی بۆ ووڵات بکەین و لە ناو خۆماندا دیموکراسی نەبین .
ناکرێت داوای سیستەم بوونی ووڵات بکەین و لە ناو خۆماندا بە ھەژموونی ناسیستەم کار بکەین .
ناکرێت رەخنە لە حیزبە کوردیەکان بگرین کە کۆنگرە لە کاتی خۆیدا ناگرن و دەم وچاوەکان ناگۆرێن لە ناو خۆماندا کۆنفرانسی نیشتیمانی نەگرین و ھەمان دەموچاوەکانی پێشوو بۆ ھەمیشە بمێنن و گەنج و ژنان لە خانەدا نەبینرێت .
ناکرێت کار بۆ خەمی گشتی بکەین بەڵام لە ناو خۆماندا خەمی دەسەڵات و تاکە کەسی و تەکەتول ببێتە سەنتەری خەمەکانمان .
ناکرێت زۆرینەی لێژنەی دانوسان و خانەی راپەراندن لە لیستی پۆستەکاندا بن و کاری حیزبی بزووتنەوەکە واز لێ بێنن .
ناکرێت زۆرینەی ژوورەکان بەرپرسیان نەبێت لەبەر کێشەی تەکەتول و باڵەکان .
ئەوەی ئەکرێت کە خانەو رێکخەری گشتی بە گیانی ھاوریانە ئەم راو بۆچونانەمان لێ وەرگرن.