سەردێڕ:

​‎گەڕانەوەی كۆسرەت رەسوڵ

7/8/2019 1:13:27 PM
8552 جار خوێندراوەتەوە
مەحمود یاسین کوردی
+ -

بە هەموو پێوەرێك دەست نیشانكردنی وەزیر و تیمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كابینەی نۆیەم سەركەوتنێكی گەورە بوو بۆ كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی ئەو حیزبە، چونكە جگە لە یەكلاكردنەوەی یارییەكە لە بەرژەوەندی باڵەكەی هاوكات توانی باڵی (قصر السلام) وەكو باڵی سێیەم بە سەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق زیندووبكاتەوە بەڵانس بۆ نێو باڵەكانی یەكێتی بگەڕێنێتەوە هەر بۆیە كەسێكی دیاری بنەماڵەی برایم ئەحمەد گومانی هەبێ ئەو كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی هی حیزبەكەیان نەبێ بەڵكو كۆبوونەوەی (ناوەندی بڕیار) بێت كە ئەو ناوەندەی یەكلاكردنەوەی پۆستەكانی سەرۆكی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم لە بەرژەوەندی باڵی كۆسرەت رەسوڵ ئەو تاكتیكە سیاسییەی خولەكی كۆتای بەرامبەر ماڵی مام جەلال بەكاری هێنا نە ئەوەیش بە هێنانە پێشەوەی پرسی كاندیدكردنی شاڵاوی كوڕی، نەك تەنیا قوباد تاڵەبانی بەڵكو تەواوی سەركردایەتی حیزبەكەی توشی شۆك كرد، چونكە پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت لە نێو یەكێتی و پارتی كەمترین قسەی ناكۆكی لە سەر بوو تەنیا دوو كاندید هەبوو ئەوەیش قوباد و قوباد بوو!، هەرچی جێگری سكرتێری گشتی پەنای بۆ برد بریتی بوو لە پلانی (باشترین بەرگری هێرشكردنە) بەرامبەر ماڵی مام جەلال پەیڕەو كرد ئەویش كاتێك مەترسی خستە سەر كورسی جێگری سەرۆكوەزیران بە جۆرێكیش چووبووە نێو كۆبوونەوەكە كە پرۆسەكە لەبەرژەوەندی شاڵاوی یەكلاببێتەوە، چونكە لە كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی كۆسرەت رەسوڵ گوتبووی : پێم ناخۆشە رۆژێك لە رۆژان خەڵكانێك بڵێن كوڕی كۆسرەت لە كۆڕی مام جەلال بردەوە یقین كوڕی مام جەلال لەبەرامبەر كوڕی كۆسرەت رەسوڵ دۆڕا”. هەر بۆیە داوای لە شاڵاوی كوڕی كردبوو بكشێتەوە بۆ ئەوەی ماڵی مام جەلال نەشكێنن، لە دوای ئەم قسەیە ماڵی مام جەلال تێگەیشن ناتوانن هەموو سەرۆكایەتی و وەزارەكان ببەن.

خاڵێكی دیكەی سەركەوتنی كۆسرەت رەسوڵ لە پڕۆسەی دیاریكردنی كاندیدەكانی یەكێتی پشكی كەركووكییەكان، چونكە دوو لە پۆستەكان دراون بە كەركووكییەكان كە ئەوانەی پارتی قبوڵیان ناكات ببەن پارێزگاری كەركووك گوایە عەرابی ١٦ی ئۆكتۆبەر بوونە، بەڵام ناردنی ناوی فەرمی كاندیدەكانی یەكێتی بە ئیمزای جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی بۆ راسپێردراوەی كابینەی نۆییەم لە ئێوارەی ٧/٧ دانانی خالید شوانی بە وەزیری هاوئاهەنگی هەولێر و بەغداو دانانی رەوەندی مەلا مەحموود بە سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان پارتی خستۆتە مەوقیفێكی قورەسەوە ئەگەر پارتی ئەو دوو كەسە رەتبكاتەوە ئەوا ریسەكە جارێكی دیكە دەبێتەوە خووری، چونكە سەرۆكی راسپێردراوەی كابینەی نۆییەم یەك مانگی لەبەردەستە تا كابینەی وەزاری پێشكەشی پەرلەمان بكات تا هەینی ١٢ی مانگ كاتی ماوە پارتی و سەرۆكەكەی لە هەموو كەس زیاتر خوازیاری دروستبوونی حكومەتن، جگە لەوە لایەنەكانی دیکە خواخوایان بوو یەكێتی بە زووترین و بەبێ كێشە كاندیدەكانی یەكلا بكاتەوە ئێستا ئەگەر پارتی بەو دوو كەسە رازی نەبێ بە تایبەت (رەوەند مەلا مەحمود ) كە جێگری بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتییە بە لێدوان و قسە تووندەكانی لە سەر ریفڕاندۆم و ١٦ی ئۆكتۆبەر ناسراوە ئەوا بێگومان جارێكی دیكە بۆ یەكێتی ئاسان نییە كاندیدەكانی یەكلابكاتەوە و یاخود هەمواری بكاتەوە. لە دانانی ئەو دوو كەركووكییە كۆسرەت رەسوڵ دوو دەستكەوتی گەورەی هەیە یەكەم: مەوزوعی كوردستانی و ستیراتیژی بوونی كەركووك لە لای جەماوەری حیزبەكی لە كەركووك دوپاتدەكاتەوە.

دووەم: كۆتای یاخود مەوزوعی هێلی سووری پارتی لە سەر (قارەمانەكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر) بە قەولی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دەهێنێ یاخود كاڵی دەكاتەوە، ئەمەش یەكێتی لەو قەیرانە رزگار دەكاتەوە و گرێ كوێرەری كەركووكیش بۆ یەكێتی دەكاتەوە.

كشانەوەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ... 

لە دوا ساتەكانی ناردنی ناوی كاندیدەكانی یەكێتی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاندید بوونی بۆ پۆستی وەزیری پلاندان لە بەرژەوەندی كادیرێكی هەولێری كشایەوە، ئەو كارەی ئەو جێگای هەڵوەستەیە چونكە وەزیری پلاندانان ئەندامی ئەنجومەنی نەوت و غازی هەرێمە و یەكێكە لە وەزارەتە ستراتیژی و سیادەییەكان، بەڵام كشانەوەی دەرباز كۆسرەت رەخساندنی دەرفەت بۆ كەسێكێ دیكە و راگرتنی هاوسەنگی نێوان شارەكانی بایەخدانی زیاتر بە هەولێر هەنگاوێكی دروستە بەوەی ناكرێ هەرچی پلە و پۆست هەیە بۆ نەوەی دووەمی سەركردە سیاسییەكان بێت خەڵك و گەنجی دیكەش بێ بەش بكرێ ئەوانەی لە كۆسرەت رەسوڵ نزیكن دەڵێن ئەو نانێكی هەبێ لەگەڵ هەولێرییەكان لەتی دەكات دەبێ كورەكانیش ئەو سیاسەتە بەرنەدەن چونكە بەهێزی ئەوان لە (مسقط الرأس) دەبێت.