سەردێڕ:

شەڕ لێوانلێوە لە شكستی سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەیی

9/21/2019 5:02:23 PM
5254 جار خوێندراوەتەوە
کەمال محەمەد
+ -

ھەروەک ”ھانا ئارێنت ”دەڵی : توندوتیژی و جەنگ بێ زمانەو توانای گفتوگۆکردنی نییە ،بۆیە کاتێک توندوتیژی دێتە ئاراوە ئیدی سیاسەت وەک ھونەر و عەقڵییەتی سازش و بیرکردنەوە کۆتایی دێت و ئەوەی کە دێت بەدوایدا تەنھا جەنگە بە نەفەسی لەناوبردنی بەرامبەر.

کاتێک بەقوڵایی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە مێژوو بکەین ،ئەبینین ئەوە کوردەکان خۆیانن کە کین و توندوتیژییان کەڵەکە کردوەو زۆر جاران  ئەم نەفەسەیان تەقیوەتەوەو،باسکردنی مێژووی شەڕی لایەنە کوردییەکان  ئەو راستییەیە کە وەکو سەختترین و بێ خێرترین ڕۆژەکانی مێژوو ھەژمار ئەکرێت کە یەخەی گەلەکەمانی گرتوە ،گەورەترین شەڕەکانی مێژووی لایەنە کوردییەکان بەخێرایی ئەنجامگیر بوو ،ناشێ بیر لەوە بکرێتەوە کە مافە ھاوچەرخەکانی مرۆڤ و نەتەوەکەمان مەزنایەتی ئومێدەکانی لەھەمو کات بەھێزتر بێت ،شەڕەکان ھەمیشە سەرچاوەی غەمگینی و زیان بوە بۆ ھاونیشتمانیان ،جگە لەداڕمانێکی سیاسی و نیشتمانی و ئەخلاقی کە ھیچ کات سەرکردەکانی  ئامادەی ئەوەیان نەبوە خۆیان بە بەرپرسی ئەو شکستانە بزانن.

ئەم دۆخە شکستاوییەی ئێستاش  زادەی ئەو تەوژمە ناعەقڵانییەی سیاسی و  حکومڕانییەیە کە ھەمیشە ھۆکار بوە بۆ دروست نەکردنی ھێزێکی نیشتمانی کەوەک دامەزراوەک بێت بەپێی رێکخستنەیاسایی و دەستورییەکان ،بۆ ئەوەی ھەستی ئینتیما بونی بۆ پارێگاری لەھەرێم و نیشتمان ھەبێت ،شکستی سیاسی دەسەڵاتدارانی ئەم ھەرێمە و ھەردو حیزبی پارتی و یەکێتی بەتایبەتی وەک دوھێزی خاوەن جوگرافیاو ھێزی سەربازی و ئاسایش شۆکێکی دیکەی ئەم حکومڕانییەیە کە لە پێناو ململانێی حیزبایەتی خۆیان من  ھەرێمەکەیان لەناو دەریایەک لەفەسادی سیاسی و ئابوری داناوە ،لێرەدا گرنگە بەڕیشەی ئەو پرسیارانەدا بچینەوە کە ئەو ھۆکارانەبڤ کامانەن کەئەمڕۆیان دروست کردوە تا بتوانرێت وەڵامی ھەر دۆخێکی نەخوازراوی پێ بدەینەوە کە چۆن  ئەم دو دەسەڵاتە بونەتە ھۆکاربۆ مانەوەی سنورەکانی کەسک و نیلیبەشێوەیەکی پراکتیکی.

ھەرە زێدە شیکردنەوەو پێش چاوخستنی خوێنی ھاونیشتمانیان و ماڵکاولیەکانی شەڕی ناوخۆ لە ئێستادا  پێویستە کە چۆن کرۆکی ئەو دیمەنە تراژیدییە واقعیانەی کە حکومڕانی کوردستانیان بەرەو داڕمان و دابەشبونێکی ھەژمونگەرایی دوحیزب برد توندوتیژییە ھیچ کات فۆرمێک نەبوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان  کاتێک چەک بەدەستەکانی حیزب بڕیاری لەبارەوە بدەن ،نادروستی و کورتبینی ھەردو حیزبی پارتی ویەکێتی بۆ ھەرێمەکە کاتێک ڕوئەدات کە خۆیان بە بەرھەمھێنەری ئەو ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەیی و سیاسیە نەزانن کە دەستەبەری دامەزراوە یاساییەکان وھەرێمێکی خاوەن سیستەمێکی حکومڕانی پلورال و دیموکراسی ئەکات ،بۆ زامنکردنی ئەمەش بێگومان  پێویستە سەرەتا ھێزە چەکدارەکان لە قاڵبی دەستبەسەرداگرتنی حیزبی و کەسی بھێنرێتە دەرەوە.

ڕۆژ بەدوای ڕۆژ ناوچە دابڕێنراوە کوردستانییەکان ھێندەی نەماوە مەحکومی نەبونی پلاتفۆرمێکی ھاوبەشی سەرکردایەتی کورد بێت بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا ،ئەم شکستە سیاسییەیان لەباشترین رەنگدا خۆی پیشانداوە کاتێک لەبری پێکھێنان و سەرخستنی پڕۆژەیەک بۆ ئەو ناچانە ھەریەکەیان خەریکی تاوانبارکردنی ئەوی دیکەیانە ،ئێستا کە پێویستی لابردنی ئەوسنورانەی کە نیوەی خاکی پێ لەدەستدراوە لەلایەن ئەو ھێزانەی کە دروشمی سەربەخۆیی و دەوڵەتیان بەرز ئەکردەوە کارەساتە کە خۆی مانفێست بکات بۆ دانان و تۆخکردنەوەی ئەوسنورانەی کە دور نییە دەرەنجامەکەی دوبارە شکستی سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەیی بێت.

شۆکی ئەم دەسەڵاتەش ئەوەیە دوای زیاتر لە ٢٨ ساڵ حکومڕانی ھێشتا ترسی ئەوە مابێت لەھەر ساتێکدا ھەرێمەکە بەرەو لێواری مەرگ وشەڕێکی ناوخۆیی و نابوتییەکی دیکەی سیاسی و مۆڕاڵی حیزکان ھەنگاوبنێت .