سەردێڕ:

بۆ مێژوو..

7/7/2019 8:35:46 PM
12552 جار خوێندراوەتەوە
مەلا بەختیار
+ -

جیاوازی دانانی پشکەکانی کابینەی ئێستا و رابردوو

دوای (٩) مانگ بگرە و بەردەی تەکەتولەکان، ئاکام لە ناو خۆیاندا سازان، دونیایەک قسە لەسەر ئەم سیناریۆی، تەکەتولبازیە و خۆپەرستیە و پۆست خوازیە ھەیە بکرێ، با جارێ دوای بخەین، بەڵام کاتی ھاتووە روونی بکەمەوە کە:

لە دیاریکردنی پشکەکانی یەکێتی، لە ترسی تەکەتولەکان و پلانگێرەکان، لە کابینەی پێشوو، "بەندە، بنەمای ھەڵبژاردنی وەزیرەکانم بە ھەندێک پێوەر، رووبەرووی مەڵبەندی ھەر پێنج پارێزگاکانی کوردستان کردەوە، ھەر مەڵبەندێکیان، کاندیدی خۆیان ھەڵبژاردو ھەموویانمان نارد بۆ ئەنجومەنی وەزیران و پەسەندکران".

ھەتا ئەم ھەڵبژاردنەی دوایی، تەکەتولەکان دەیانووت: مەلا بەختیار وەزیرەکانی دیاری کردووە، کە ئەمە راست نەبووە .فەرموون، ئەوانەی ئەو رەخنانەیان دەگرت، دوای (٩) مانگ، دیقەت بدرێ، چۆن کاندیدەکانیان، دیاری کرد؟

لە مێژووی دوای راپەرینەوە، ھەرگیز بەم شێوەیە پشکەکانی کابینەی یەکێتی دیاری نەکراوە، دیارە ھەڵبژاردنی پشکەکان، بە پێوەرەکانی دەستەگەری، عاقیبەتی باش نابێ. کێشەیەکی ئاڵۆزی تر بۆ یەکێتی زیادکرا، لە کۆنگرەشدا، چۆنیەتی ھەڵبژاردنی سەرجەم پۆستەکانی عیراق و کوردستان، دەبێتە بەشێکی گرنگی باس و خواسی گەرمی چوارەمین کۆنگرە (ھەروەھا ئێستاش!). بە مەرجێ ئەگەر کۆنگرەش، بە دەردی پشک پشکێنەی تەکەتول و پلانگێری نەبرێ.

"دەیڵێمەوە: ئێستا لە ھەموو کاتێک باشتر دەرکەوت، چارەنوسی یەکێتی، کەوتۆتە دەستی ئۆرگانەکانی خوار سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی. بە چۆنیەتی بەستنی چوارەمین کۆنگرەشەوە !!