سەردێڕ:

قەیرانە داخراوەکان و کاریگەرییەکانی

9/28/2019 11:15:30 AM
5262 جار خوێندراوەتەوە
زانا تۆفیق بەگ
+ -

لەم وتارەدا دەمەوێت بەرگری لەو تێزە بکەم کە چەند سەدەیەک پێش ئێستا (کانت)ی گەورە فەیلەسوفی ئەلمانی کە بە باوکی ڕوشنگەری ناوزەند دە کرێت بە جورێک دنیای بچووک کردۆتەوە دەلێت ئەگەر (کارێکی نایەکسانی و پێشل کردنێکی مافی مرۆڤ لە وسەری دنیاوە بکرێت کاریگەری راستەخۆی دەکاتە سەر بەشەکەی تری دنیا) ئەم تێزە بۆ رۆژگاری ئێستای ئێمە زۆر گونجاوە بە تایبەتی لە نێوان فەزای گشتی و  کەلتووری سیاسی و کایەی سیاسی دا چونکە ئێمە خاوەنی دیدێکی ھاوبەش نین بۆ چارەسەر لە ناو فەزای گشتی دا.

ھەمیشە قەیرانە داخراوەکان و تا ئەندازەیەک قەیرانە کراوەکانیش کاریگەری نەرێنی و  راستەخۆیان ھەیە وە کار دەکاتە سەر بەشەکانی تری  کۆمەڵگا، چۆنکە لە بنچینەدا ئێمە خاوەنی ریتۆرێکی سیاسی بی بنەماو جگە لە قسەی زل و خواستی موبالە غەکردن بە کێشەکان و ئالۆزکردنیان و دروست کردنی ھیوایەک لەسەر بنچینەیەکی وەھمی موزەیف کە  نەتوانراوە قەیرانەکان وەک خوی چارەسەر بکات .

دەتوانین زیاد لە دیدێک لەسەر قەیرانە  داخراو و ئالۆزەکانی ھەرێمی کوردستان قسەی جدی و خاڵی   دەست نیشان کردنی بە گژداچوونەوەمان ھە بێت بە تایبەتی لەو جۆرە دۆگماتیزەی کە ئێستا بۆتە قەیرانێکی داخراوی گەورە لە ناو دیدی سیاسێکانی ئێمەدا وە ڕەنگدانەوەیەکی گەورەی ھەیە لەسەر ئاساتەکانی خوارەوەی کایەی سیاسی  نوخبەی حیزبی دا، ئێمە خاوەنی سیاسەتێکی خاوێن  نین خاوەن ستراتیژیکی دوور مەودا نین ئەوەی ئێمە لە کوردستان دەیبین برتیە لە اجماعێکی خێلەکی کە بە ھە موو پێوەرەکانی دوورە لە مەعریفە و توانای بەڕیوەبردنی سیستەمێکی سیاسی تەندروست و تێ پەڕاندنی  قەیرانەکانی ناو کۆمەڵگا .

کاری سیستەمی سیاسی ئێمە  توانای بیرکردنەوە نیە لە گەشەکردنی کۆمەلایەتی و  ڕەخنەی بوونیادگەرانە  .زیاتر لە ھەوڵی ئیفلیجکردنی عەقڵ و تێکشکاندنی خەونەکانی    چارەسەری قەیرانەکان دایە   . بە مانایەکی تر ئەگەر بڵێن رێ گری دەکات لەبەردەم کرانەوەی عەقڵ کە دە بیتە ئەنجامی داھێنان و  گوڕانکاری سیاسی لەناو کایەی سیاسی دا . 

بە کورتی ئێمە خاوەنی دۆخێکی سیاسی و کەلتووری و کۆمەلایەتی شێواوین نایەکسانی سیاسی لە ناو سیستەمی سیاسی گشتی دا تا دەگاتە  ناوەندەکانی حیزبی سیاسی و شاردنەوەی قەیرانەکان نەفیکردنەوەی بەردەوام لەسەر راستێکان ، ناتوانرێت  ئاسوی چارەسەر لەداھاتوودا ببینین، چونکە قەیرانەکان رۆژ لە دوای ڕۆژ بەردەوامە ڕەگوڕیشەیەکی قووڵی ھەیە ،لە ئەنجامی کەڵەکە بوونی ئەم قەیرانانە دەبێتە ھۆکاری دروست بوونی ناڕەزایەکی گەورە لەسەر بنەماو میکانیزمی توندوتیژی لە داھاتوودا لە ئەنجامدا دە بێتە دروست بوونی دوخێکی نارام و نا سەقام گیر لە کوردستان دا.