سەردێڕ:

سییەکانی زەوی جەنگەڵەکانی ئەمازۆن دەسووتێن

9/8/2019 5:23:21 PM
2063 جار خوێندراوەتەوە
بورهان شێخ ڕەئووف
+ -

ناوچەی بەرینی ئەمازۆنی ئیستیوائی گەورەترین جەنگەڵی باراناوییە لە جیھاندا  کە  کە ڕووبەرەکەی نۆ وڵاتی ئەمریکای لاتین دەگرێتەوە ئەوانیش ( بەرازیل , بیرۆ, گیانا , بۆلیفیا , ئکوادۆر , سورینام , فەنزویلا , کۆلۆمبیا,گوینای فەرەنسی ) کە ژمارەیەکی ئێجگار زۆر دارو درەختی جۆراو جۆر و ڕووبارو ئاژەڵی وشکانی تێدایە،  کە لە وێنەیان نیە لە ھیچ شوێنێکی دی لە جیھان.

مێژووی جەنگەڵەکانی ئەمازۆن دەگەڕێتەوە بۆ ٥٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر کە نیشتمان و جێ نشینگەی نزیکە ٤٠٠ گەل لە دانیشتوانە ڕەسەنەکەی کیشوەری ئەمریکای لاتین بووە کە لە ساڵی ١٥٠٠ زاینی دا ژمارەی دانیشتوانەکەی و ھەموو خێڵەکانی لەو دارستانەدا نیشتەجێ بوون لە ٦ ملیۆن بۆ ٩ ملیۆن کەس بوون و بەڵام لە ئێستادا ژمارەی دانیشتووانەکەی خۆی لە ٢٥٠ ھەزار کەس دەدات کە بە ١٧٠ زمانی جیاوازدەئاخافن ., باس لەوەش دەکرێت کە نزیکەی ٥٠ خێڵی تێدا نیشتەجێن کە ھیچ پەیوەندییەکانی بە جیھانی دەرەوە نییە .

٣١%ی ڕووبەری جەنگەڵستانی ئەمازۆن دەکەوێتە وڵاتی بەرازیلەوە کە نیوەی ڕووبەری جەنگەڵستانی باراناوی جیھان پێکدەھێنێت کە ڕووبەرەکەی ٦ ملیۆن ٩٠٠ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە واتە ئەم ڕووبەرە ٤٨ جار لە ڕووبەری وڵاتێکی وەکو ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەروەترە ھەروەھا ٤٠% ڕووبەری کیشوەری ئەمریکای باشوور پێکدەھێنێ،  و گەورەترین سەرچاوەی دابینکردنی ئۆکسجینە بۆ گۆی زەوی کە ٢٠% پێکدەھێنێت ھەر لەبەرئەوەشەی پێ ی دەڵێن سی زەوی،  لە ھەمان کاتیشدا ساڵانە جیھان ڕزگار دەکات لە یەک تریلیۆن تەن کازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بۆیە بە گرنگترین ناوچە دێتە ئەژمارکردن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دیاردەی (( احتباس الحراری )).

ساڵانەی وەرزی وشکایی ئەم دارستانانە لە مانگەکانی تەمووزو ئابدا دەست پێدەکات و بۆیە ئاگر کەوتنەوەو گڕتێ بەربوونی بە شێوەیەکی باو دەبینرێت بە تایبەتی لە مانگی ئەیلولدا ھەروەکو ئاژانسی ناسای ئەمریکی ڕایگەیاندووە , بەڵام ئەوەی ئەمساڵ ٢٠١٩ ڕوویداوە زۆر فراوانتر و بەربڵاوترە لە ساڵانی تر بە شێوەیەکی دروستکراولە لایەن خەڵکە نابەرپرس و جوتیارانی ئەو ناوچانەوە   بەھۆی ھەندێک کاری نایاسایی بۆ ئەوەی دارەکان بسوتێنن و دواتر سوود لە شوێنەکەی ببینن بۆ بە خێوەکردنی ئاژەڵ و ڕەشە وڵاغ و ئاژەڵداری , چونکە ناوچەی ئەمازۆن شوێنێکی زۆر گونجاوو لەبارە بۆ بەخێو کردنی  ئاژەڵ و نزیکی ٢٠٠ ملیۆن سەر لە جۆرەکانی ئاژەڵی تێدایە لە مەڕو مانگاو بزن و ھەموو جۆرەکانی دی بۆیە سەرچاوەیەکی گرنگی ھەموو جیھانە کە ٢٥% بەرھەمی جیھان پێکدێنێت , بۆیە و ھەر لەبەرئەوەشەو ھەروەکو دەڵێن لێکۆڵینەوەکان ٨٠% ھۆکارەکانی ئەو ئاگر نانەوەو سووتاندنە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە جوتیارەکان دارستانەکان دەسووتێنن و دواتر شوێنەکەی بەکاردەھێنن بۆ بەخێو کردنی ئاژەڵ .

ئایا دەستەڵاتدارانی بەرازیل تێوەگلاون بە سووتاندنی جەنگەڵەکانی ئەمازۆن ؟

ڕێکخراوەکانی پارێزگاری لە ژینگە پەنجەی تۆمەت بۆ سەرۆکی بەرازیل ( جائیر بۆلسونارۆ ) ڕادەکێشن کە گڵۆپی سەوزی داگیرسانبێت بۆ جوتیارەکان بۆ ئەوەی دارستانەکان بسووتێنن بۆ ئەو مەبەستەی لە سەرەوە ئاماژەم پێکرد , لە لایەکی تریشەوە سەرۆکی بەرازیل تۆمەت ئاڕاستەی ئەو ڕێکخراوانەدەکات دەڵێت ئەو ڕێکخراوانە ئەو کارەیان ئەنجامداوە لە دەستی ئەنقەست واتە ئاگریان بەرداوەتە دارستانەکان بۆئەوەی منی پێ تاوانبار بکەن .

جەنگەڵەکانی ئەمازۆن و گۆڕانی کەش و ھەوا 

جەنگەڵەکانی ئەمازۆن و کەشوھەوای زەوی  پەیوەندیەکی توندیان بەیەکەوە ھەیەکە لەیەک جیاناکرێنەوە چونکە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ساڵانە بە ھۆی گۆڕانکاری لە ڕادەی باران بارین , لە لایەکی تریشەوەدارستانەکان ڕۆڵێکی گەورەیان ھەیە لە کە کەمکردنەوەی دیاردەی گۆڕانکاری کەش و ھەوا بە ھۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن ھەڵدەمژن وکە ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بەرگرتن لە گۆڕانکاری کەش و ئاوھەوا و بۆیە لە حاڵەتی لە ناوچوونی ئەم جەنگەڵستانە گەورانەدا ئەم ھۆکارە مەزنە نامێنێت بۆ بەرگری لە زەوی .