سەردێڕ:

سەد لە سەد لەگەڵ بۆچوونی حاکم شێخ لەتیفم

5/26/2019 5:53:01 PM
3221 جار خوێندراوەتەوە
بەهادین نوری
+ -

 سەبارەت بە کەیسی شاسوار و نەوەی نوێ من پێموایە دەبێ ھەموو یاساخوازێ دەنگی بەرزکاتەوە ، دەبێ ھاودەنگی ئەم داخوازیەبێت و دژ بەوە بێت کە دەزگای ئاسایش و حاکمی ئاسایش بسەپێندرێ بەسەر کەیسێکی یاسایی سیاسیدا .

 ئەوەی بەرپرسیارە  لەم کردارە دوور لە دیموکراسی و یاسایە ، لە پلە یەکدا، برایان پاڤڵ و قوبادن کە بەشوێن بیانوویەکدا دەگەڕان ھەتا تۆڵە لە شاسوار بسێنن، ئەگەر تۆڵەسەندن نیە بۆچی سکاڵا نەدرایە پۆلیس و یاسا وحاکمی بەدائە، بۆچی دەبێ بدرێتە ئاسایش و حاکمی ئاسایش ؟ بۆچی پارێزەر تۆمەتباران نەبینێ و کەس و کاریان بە شێوەیەکی ئاسایی سەردانیاننەکەن ؟

  بەڵێ من لەگەڵ شاسوارنیم لەو شێوە قسەیەدا کە کردی دەربارەی ( مفەوەز شەماڵ ) و کوڕانی تاڵەبانی ، بەڵام دەبێ ئەوەش بوترێ کە تەنھا قسەیەک بوو ئەو کردی ، بەڵام ئەوی ئێوە کردتان لەقسە تێپەڕی ، بوو بە تۆڵەسەندنێکی زەق کە ھیچ شتێ لەگەڵ دیموکراسی و بەرژەوەندنی گەل و نیشتیمان کۆی ناکاتەوە.

 ئەگەر گوێم لێبگرن پاڤڵ و قوباد تاڵەبانی دەبێ لەو ڕاستیە بگەن کە ئەمڕۆ لەچەرخی گڵۆباڵداین ، لە ڕۆژانی پێشکەوتنێکی خەیاڵی زانست و تەکنیک و شارستانیدا دەژین و ھیچ ڕژێمێکی ئەنتیدیموکراسی و ئەنتیمرۆڤایەتی دواڕۆژی نیە و نابێ پشتی پێببەسترێ..