سەردێڕ:

ئێستا زەمەنی پێداچونەوەیە

10/12/2019 3:45:57 PM
4931 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+ -

کورد تەنھا نەتەوەیە، ناتوانێ خۆی بناسێ بەخۆیدا بچێتەوە، ناتوانێ ھەڵە تێپەڕێنێت، بەڵک و دوبارەی دەکاتەوە،  ئیتر نازانرێ ئەمە جیناتە یان قەدەر، لەھەمو قۆناغەکاندا سەدە لەدوای سەدە، بۆلوتکەدەڕوات ولەنزیک لوتکە گل دەبێتەوە بۆ خوارەوە، دەڵێی ئەفسانەی سیزیفەو دژایەتی خوداکانی یۆنانی کردوە  بۆیە لەھەموسەدە یەکدا، ڕوبەڕوی کارەساتی گەورە دەبێتەوە، ئەلبێر کامۆ دەیگوت (سەدەی بیستەم سەدەی ترسە) لەڕاستی دا بۆ کورد پڕاوپڕ ترس وتۆقاندن بوو ،؟ لەدوای سەدەی بیست ئێمە پێمان وابوو سەدەی بیست و یەک سەدەی گەلانی چەوساوەیە، لەم بازاڕی دیموکراتییەدا  کەچی ئاماژەکان وواقیعی حاڵ  پێچەوانەمان نیشان دەداو وەک سیزیف بەردەکە لەجێگایەک دەوەستێ و گل دەبێتەوە بۆخاڵی سەرەتا  وەک یاری ماروپەیژە، لەکۆتایدا مارەکە دەمانخوات نزیکترین دوو نمونەی زیندوو گەلەکۆمە لەسەر ڕیفراندۆم لەدوێنێ و ڕۆژئاوا لەئەمڕۆ، کورد دوێنێ ڕیفراندۆمی کرد وەک کردەیەک بۆ ئامانجێ، بەڵام بەرژەوەندی زلھێزەکان و دەوڵەتانی ناوچەکە قبوڵی نەکرد بەشێکی کەمیش لەناوخۆ دەیگوت کاتی نیەو ئەم کێشانەش لێکەوتەی ڕیفراندۆمە بەبێ گەڕانەوە بۆ مێژوو دوێنێ بوبەمێژو ھێشتا بیرلەریفراندۆم ناکەینەوە وەک خۆی جگەلەتوانجی پوچ، ئەمڕۆ لەڕۆژئاوا ڕیفراندۆم نەکراوە و داوای سەربەخۆی نەکراوە کەچی لەھەمولایەکەوە گەمارۆدەدرێ وەک زەمەنی ڕیفراندۆم    بۆلەباربردنیان، دەبێ تێبگەین ئەم دۆخە ترسناکە وەک کوردبونە، چونکە کێشەکە کوردبونە. ئێستا جیھان چاوی لەسەر ڕۆژئاوایە وناوخۆی کوردیش کەوتوەتە جوڵە، لەھەرێمی کوردستان ھەڵوێستی جدی یان نواندوە لە بەرزترین ئاستدا، ھەرلە سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وسەرۆکایەتی پەرلەمان وحکومەتی ھەرێم، بۆ زیاتر بەھێزبونی ئەم ھەڵوێستە، پێویستە پشتگیری میللی بکرێت، لەلایەکی دیکەوە لایەنە سیاسییەکان بیرکردنەوەیان بگۆڕن، بیرکردنەوەی جەوھەری نەک ڕواڵەتی، ئەگەر بەم شێوە کۆنە بیربکەینەوە شکست چاوەڕێمانە، بۆیە پێویستە دروست بیربکەینەوە وڕەفتاربکەین، کەتەنھا لە چوار چێوەی بەرژەوەندی دۆزی کوردستانی دا بێت، نمونە ئێستا کۆدەنگییەکی کوردستانی بۆڕۆژاوا ھەیە لەبەرامبەر ئەم جوڵە کوردستانی یەدا،  ئەوانەی نەفرەت لەکورددەکەن لەپیلانگێڕیدان  واتە لەزەمەنی بەریەککەوتنی دوئاگایداین، ئاگاییەکی چەوساوە کەئاگای کوردستانییە ئاگاییەکی چەوسێنەرو بەرژەوەندی خواز،  سەیرکەن ئاگای ئەوان لەکوێ دایە کاتێ  داگیرکەران دەجوڵێن، چۆن خیتابی نەتەوەی وئیسلامییان یەکتر تەواودەکەن بۆخزمەتی ئەوجوڵە یە ئەی لای ئاگایی ئاینی وئیسلامی کوردستانی  بەرامبەرئاگای نەتەوەی کوردی چی دەگوزەرێت،  جیاواز لەمە دەبێ حیزبەکان لەیەک کاتدا لەم گەلەکۆمەو لەم کۆدەنگییەی کوردستانییە تێبگەن کاتێ شارێکی کوردستان دێتەدەنگ،  بۆ کورددێتە دەنگ،  بۆحیزبێک بۆ ئایدۆلۆجیایەک نایەتە دەنگ،  بۆئاڵای کوردستان دێتە دەنگ نەک بۆئاڵای حیزبێک،  بۆیە دەبێ لەکاتی گردبونەوەو خۆپیشاندانەکاندا تەنھا ئاڵای کوردستان بکرێتە سیمبول و بەرزکرێتەوە نەک ئاڵای ھیچ حیزب و وێنەی سەرۆک وڕابەری ھیچ ھێزێک، چونکە ئەمەدەبێتە ھۆی ترازانی سایکۆلۆجیای کۆمەڵایەتی، بۆیە دەبێ ئەو بیرکردنەوە ئایدۆلۆجییە بگۆڕدرێ ئەگەردەسەڵاتمان نەبو بەسەر گۆڕینی ئەم بیرکردنەوە ئایدۆلۆجییەدا  ونەیگۆڕین بۆبیرکردنەوەیەک کەڕای گشتی کوردستانی قبوڵی کات ئەوە دەرەنجامەکەی کەوتنە. تائێرە پەیوەندی بەخیتابی کوردستانییەوە ھەیە، لەلایەکی دیکەوە سیاسەتی جیھانی وناوچەی، کە یەکلاکەرەوەن بڕیاری یەکلاکەرەوە یان نەداوە ئەوەی جێگەی ترسە ھاوڕای ڕوسیاو چین و ئەمریکایە کەپشتگیری لەشکرکێشییەکە بەنھێنی یان ئاشکرا بکەن ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ڕای ئەوروپایە، بۆیە دەبێ کورد لەئاستی دبلۆماسی ومرۆی وسیاسی دا جوڵەیەکی ھەمەلایەنەبکەن،  بۆئەم مەبەستە پەیامەکەی ١٠ ی ١٠ ی ٢٠١٩ ی  سەرۆکی ھەرێمی کوردستان  دەکرێ بکرێتە بنەما بۆجوڵە دیبلۆماسیەکان، لەھەمان کاتدا دەبێ سەرۆک کۆمار وەک کورد بتوانێ پێگەکەی بەکاربێنێت بۆدەربازبونی کورد لەم قۆناغە ئەوەش بەھام ئاھەنگی لەڕێگای دامەزاراوەباڵاکانی کوردستانەوە، لەلایەکی دیکەوە کوردانی تاراوگە دەتوانن ڕۆڵی گرنگ ببینن لەدروستکردنی ڕای گشتی جیھانی. لێرەدا دەبێ میدیاکان کوردستانیانە وکاریگەر ھەواڵەکان بۆجیھان بگوێزنەوەو مەزڵومییەتی کوردبگەیەننە جیھان، ئەم ھەنگاوانەی ئاماژەم پێدان بەوە دەکرێ پێداچونەوە یەک بەبیرکردنەوەو ڕەفتارمان دا بکەین، لەم ڕق وکینەی ناوھەناوی کوردبونمان کەبەرامبەر یەک ھەمانە دەربازبین، ئەم جەنگە ھەمەلایەنەی کەدژی کورد بەڕێوە دەچێ بکەینە زەمەنی پێداچونەوەی کوردبونمان، بەکۆی ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی و فیکری و ئاینیماندا لەگەڵ بەرژەوەنی دا تێکەڵیانکەین، چونکە جەنگی جیھان جەنگی بەرژەوەندییەکانەو ھیچی تر نیە.