سەردێڕ:

ئایا نەوەی نوێ بەم فشارانە لاوازدەبێت؟

7/29/2019 4:00:08 PM
2904 جار خوێندراوەتەوە
هەورامان سەجادی
+ -

بە دوو پێوەری گشتیی دەتوانین پێوانەیەکی دروستی ھەر ھێزێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتی بکەین بۆ ئەوەی وێنەیەکی راستەقینەی ئەو ھێزە پیشانبدرێت، کە ئایا پێگەکەی بەھێزە یان لاوازە، پێوەرەکانیش ئەمانەن:

یەکەم: پێوەری جەماوەرییە کە ئەم ھێزە ئایا لەگەڵ بەڵێنەکانی ڕاستگۆبووە؟، ئایا تا ئێستاش خەڵک لای سەنتەرە یان دەستکەوت و پلە و پۆستی دەسەڵات؟، فریوی داوەو مافی خەڵکی بە دەستکەوت و ئیمتیازات گۆڕیوەتەوە؟

دووەم: پێوەری مەوقیفی سیاسییە کە ئایا ئەو ھێزە لەبەرامبەر ڕکابەرەکانی سازشی کردوە و دەستەمۆی حزبی دەسەڵات بووە؟

دەمەوێت لەم نوسینەمدا ئاماژە بەکاری سیاسیی ھێزەکانی دیکەی درەوەی یەکێتی و پارتی بدەم و بزانین لەسەرەتاکانی دروستبونی ھەر ھێزێک کە لە ئەوجی قوەت و پێگەی بەھێزی جەماوەری بوە توشی چ سزایەکی سیاسی ھاتوون و چۆن مامەڵەیان لەگەڵ کراوە بۆئەوەی ئەوپێگە بەھێزەیان لاواز بکرێت .

نمونەی یەکەم: یەکگرتووی ئیسلامی کە لە سەرەتای نەوەدەکانەوە بە پێگەیەکی بەھێزی جەماوەریی و کاری دەعوەی ئیسلامی دەستبەکاربوو، ھەر لە سەرەتای دروستبونیەوە بە پێگەیەکی جەماوەری زۆرەوە دەستبەکاربوون و ھەر ئەوەش وایکرد دوو ھێزە خۆسەپێنەکەی کوردستان دەستیاندایە سزادانی ئەو ھێزە و، ھەر لە گرتنی کادیران و شەھیدکردنی سەرکردایەتی ئەو ھێزەو لایەنگرانیان نەوەستان و فشارێکی زۆریان لەسەریان دروستکردن، بەپێچەوانەی ئەو فشارانەوە ئەوھێزە زیاتر گەشەیکردوو توانی بەسەرکەوتویی لێی دەرچێت و سەرکەوتوانە درێژە بە کاری سیاسی خۆی بدات .

نمونەی دوومان کۆمەڵی ئیسلامیە ئەویش لە دوای ساڵەکانی ٢٠٠٠ دەستیان کردە کاری سیاسی و توشی زۆر سزاو گرتن و شھیدکردن بونەوە و بەپێچەوانەی سزاکانەوە بەھێزتربوون .

نمونەی سێیەم بزوتنەوی گۆڕانە کە لەدوای ٢٠٠٩وە و دوای ڕاگەیاندنی وەک بزوتنەوەیەکی جەماوەری و پێگەیەکی بەھێزی لەناو ھاوڵاتییان دیسانەوە ئەو ھێزەیش کرایە ئامانجی حزبەکانی دەسەڵات بەگرتنی کادیرەکانیان و بە نانبڕاوکردنیان لە دامودەزگا حکومیەکان بە ئەمری حزب و تەنانەت کارگەیشتە ئەوەی ڕێکخەری گشتی ئەو بزوتنەویەش تاوانبارکراو فەرمانی گرتنی بۆدەرچوو، بە پێچەوانەی ئەو سزاو فشارانەوە توانی پێگەیەکی گەورەی جەماوەری بۆخۆی بەدەستبھێنێت و لەخولەکانی پەرلەمان خاوەنی ۲٥ کورسی پەرلەمانی کوردستان بوو .

نمونەی چوارەم نەوەی نوێیە کە لەسەرەتای دروستبونیەوە ھەردوو ھێزی سیاسی بەھەموو توانایانەوە لەھەوڵی ئەوەدان بە سزای جۆراو جۆری سیاسی لاوازی بکەن لەترسی ئەو پێگە جەماوەریی کە ھەیەتی و بەردەوام لە گەشەدایە .

ئایا یەکێتی و پارتی بۆ وادەکەن ؟

 لە ھەرێمی کوردستان بازنەیەکی سیاسی ساختەکاری دروستبووە کە سیاسییەکان لەو بازنە دان بۆ فریودانی ھاوڵاتی و بڕیارەکانیان بێیەکتر دەرناکەن و توانیویانە بفریودانی ھاوڵاتیان یاریەکی جوان لەوبازنە سیاسیە ساختەکارەدا بکەن و لەماوەی ڕابردوو سەرکەوتوبوون ، بەڵام ئەوی کە ئێستا یاریەکەی لێتێکداون تەنھا "نەوەی نوێیە" بۆیە دەیانەوێت بەم فشارە جۆراوجۆرانە بەھەر شێوەیەک بووە ئەم ھێزە و خودی سەرۆکی جوڵانەوەکە ڕاپێچی ئەو بازنە سیاسیە ساختەکاریە بکەن، چونکە باشدەزانن کە نەوەی نوێ بە جیاوازی ئەو بازنەوە گەورەترین مەترسی لەسەریان دروستکردووە.

لە ئەگەری ھەر گۆڕانکاریەک دەبێتە ھێزێکی جێگرەوە ھەربۆیە بە فشاری جۆراوجۆر ھەوڵی خۆیان خستوەتە گەر بۆ لاوازکردنی ئەم ھێزە بە گرتنی سەرۆکی جوڵانەوەکە و بە گرتنی بەرپرسانەی ئەم جوڵانەوەیەو بەدروستکردنی سیناریۆی جۆراوجۆر بۆی، بەڵام ئەوەی کە ئەوان ناتوانن بیکەن کەمکردنەوەی ئەو پێگە جەماوەریە بەھێزیە کە بەردەوام لە گەشەدایە و ھیچ فشارێک ناتوانیت پێشی لێبگرێت، بەپێچەوانەوە ئەو سزایە دەبێتە ھۆی گەشەی زیاتری نەوەی نوێ و خۆیان بەدەستی خۆیان واخەریکی بەھێزکرنی نەوەی نوێن بەم فشارانەیان.