ئەو یارییانەی لە جامی جیهانیدا زۆرترین کاریگەری سیاسەتیان لەسەربووە

PM:07:13:09/04/2022
3276 جار خوێندراوەتەوە
هیوا سەعدی
+ -

جامی جیهانی ساڵی 1938 کە لە وڵاتی فەرەنسا ئەنجام درا

1....ساڵی 1938 ئەڵمانیای نازی هێرشی کردە نەمسا.....

نەمسانەیتوانی بەشداری مۆندیال بکات وئەڵمانیا4یاریزانی بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد...

لەلایەکی کەوە

مۆسۆلۆنی سەرۆکی ئەوکاتی ئیتاڵیا زانی کەتۆپی پێ چەندەکاریگەری لەسەر سیاسەت هەیە،،.لەیاری ئیفتیتاحی جامی جیهانی بەرامبەر نەرویج وتی بەیاریزانەکان پێش دەستپێک ئەبێت هەمووسڵاوی نیزامی بکەن...

مۆسۆلۆنی لەیاری کۆتایی ووتی بەیاریزانەکان یان بردنەوە یان مردن....

ئەوەبوو ساڵێ دواتر لەسالی 1939 جەنگی دووەمی جیهانی ڕویدا...

2....جامی جیهانی 1966کەلەانگلترا ئەنجام درا

یاری گەورەو بەناوبانگی انگلیس وئەڵمانیاو گۆڵی لەیادنەکراوی جێف هێرست ئێستاش ئێستاش دەرنەکەووت ئەو گۆڵەی ئینگلیز لەیاری کۆتایی کردی لەئەڵمانیا گۆڵ بووە یان نا؟؟

ئەڵمانیا لەجەنگەکەشکاوەو ئینگلیز بردویەتیوە...ئیتر خۆت بڕیاربدە..ئەبێ ئەڵمانیا بدۆڕێ ههههههه

دروشمی ئینگلیزەکان ئەوەبوو ئێمە کاسێکی عالەممان بردەوەو دووجەنگی جیهانیش

ئێستەش یاری ئەم دووانە زۆر هەستیارو سەرنج ڕاکێشە

3... جامی جیهانی 1974 ئەڵمانیا

ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات و ئەڵمانیای ڕۆژئاوا

لەدوای جەنگی جیهانی دووەم ئەڵمانیا دابەشکرا بەسەر ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوادا.....

لەڕوبەڕوبونەوەی یەکەمیاندا ڕۆژهەڵات یارییەکەی بردەوە

بەڵام لەکۆتادا ئەوەی جامی جیهانی بردەوە ئەڵمانیای ڕۆژئاوابوو بەسەرکردایەتی پیکنپاوەر

4..جامی جیهانی 1978ئەرجەنتین

لەگروپێکا بەرازیل وئەرجەنتین وپیرۆو پۆڵەنداهەبوو

ئەرجەنتین بۆئەوەی لەگروپەکەسەرکەوێت ئەبوایە لەپیرۆی ببردایەتەوە بەجیاوازی گۆڵ....

ئەوەبوو لەبەرامبەر چەک وتەقەمەنیدا یارییەکەیان لەپیرۆ کڕی وبردییانەوە بە 6گۆڵ...

دواتر ئەرجەنتین جامەکەی بردەوە

5..جامی جیهانی 1986مەکسیک

ئەرجەنتین وئینگلتەرا کێشەیان هەبوو لەسەردورگەی فۆکلاند کەجەنگ کەوتبووەنێوانیان لەساڵی 1982 وئینگلیز دورگەکەی داگیر کرد...

لەجامی جیهانیدا بەریەک کەوتن وئەوەبوو ئەوەی چاوەڕوان ئەکرا لەمارادۆنا ئەنجامیدا بەدەست وبەقاج گۆڵی لێکردن وتۆڵەی جەنگەکەی کردەوە کەدۆڕاندبویان بەئینگلیز

6....جامی جیهانی 1998 کەلەفەرەنسا ئەنجام درا

ئەمریکاو ئێران بەریەک کەوتن وبەیاری سەدە ناونرا...

ناوبژیوانێکی سویسراییان دانا..چونکە ئێستەش سویسرا بێلانە...

یاریزانانی هەردوولا پێیان وابوو کەئەم یارییەبەرنەوە کێشەیان بۆیارییەکانی کە نابێت....

ئەوە بوو ئێران یارییەکەی بردەوە

7...جامی جیهانی 2018 کەلەڕوسیا ئەنجام درا

گرفتی ئەمجارە دوووڵاتی ئەوروپی بوون...

سربیاو سویسرا.....

سویسرا 4 یاریزانی ئەلبانی وکۆسۆڤۆیی تیابوو

کەژاکاو شەقیریش لەوانەبوون

کەهەردوکیان گۆڵیان کرد لەیارییەکەیاودروشمی هەڵۆیان پیشان داکەڕەمزی ئەلبانییەکانەو ناکۆکی ناکۆکی ئەلبانی وکۆسۆڤۆیان پیشان دا لەگەڵ سربیا...

پێت وایە یارییە هەستیارەکانی جامی 2022 لەنێوان کام وڵاتانەدا ئەبێت...

خۆم پێم وایە

ئێران.....ئینگلیس وەک سیاسییە ئێرانیێەکان ئەڵێن ڕێوی پیر

ئێران...ئەمریکا.......وەک سیاسیەکانیان ئەڵێن شەیتانی گەورە...