تۆپی ئاڵتونی مافی میسی بوو یان نا؟

PM:10:17:01/12/2021
46348 جار خوێندراوەتەوە
هیوا سەعدی
+ -

بۆچی تۆپی ئاڵتونی مافی میسی بوو؟؟؟؟بۆچی مافی میسی نەبوو؟؟ تۆپی ئاڵتونی 2021 درا بەلیۆ میسی،. هەڵبژاردنێ کەپشتگیری وبەرهەڵستکاری زۆری بوو

لەچەندهەفتەوڕۆژی ڕابردووا باسی پێدانی تۆپی ئاڵتونی گەرم وگوڕبوو هەرچەند لەسەرەتای وەرزی ئەمساڵی تۆپی پێی خولەئەوروپییەکان زۆرێک پێیان وابوو بۆلیۆمیسی یەکلا بۆتەوە بەڵام هەندێکی کە لیڤاندۆفسکییان بەشایستەی ئەم تۆپە دەزانی

بۆچی تۆپی ئاڵتونی مافی میسی بوو؟؟؟؟؟

لەڕاستییا فەلسەفەی ئەم خەڵاتە ئەوەیە کەیاریزانی براوە زۆر کات هاوڕێیانی بەپێی پێویست نەبن وئەم یاریزانە تیپەکەی نەتوانێت بەجۆرێک تیپەکەی ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت.بەڵام یاریزانەکە بتوانێت تواناو هێزی خۆی بنوێنێت وخەڵاتی تۆپی ئاڵتونی وەربگرێت

لەوێنەکەی خوارەوە خشتەیەکم داناوە لەگەڵ ئەوەی کەمیسی هێرشبەرێکی کلاسیک و سەرەڕم نییە بەڵام ئامارەکان شاهیدن لەسەر ئەوەی شایەنی تۆپی ئاڵتونی ساڵی 2021

زۆرێک لەهاوڕاو هاودەنگەکانی لیۆ پێیان وایە کەبارشا لەساڵی 2021 لەخراپترین ڕۆژەکانی 20ساڵی ئەخیری خۆیایەتی،وەبێ گومان پاڵەوان بوون لەلالیگا قورسترە لەپاڵەوان بوون لەبۆندس لیگا

بەڵام بایەرن میونیخ لەلوتکەی خۆیدا بەسەردەبات و هەوادارانی میسی گۆڵکردن بۆبارسای وەرزی ڕابردوو بەقورستر دەزانن چونکە تیپەکەنەخۆش بوو

هەروەها لایەنگرانی لیۆ میسی پێیان وایە تەنیا گۆڵکەر ڕۆڵی سەرەکی نابینێت لەیاری تۆپی پێ بەڵکو دروست کردنی پاسی گۆڵ،پاسی یەکلاکەرەوە،دروست کردنی هەلی گۆڵ،بڕین وقەتع کردنی تۆپ لەیاریزانی بەرامبەر، ڕۆڵێکی گرنگ لەیاریدا دەبینێت، لەبەرئەوە لیۆ میسی لەتیپێکی لاوازتردابووە بەبەراوورد بەلیفاندۆفسکی

لەبەرئەوە تۆپی ئاڵتونی خەڵاتێکی تاکی وفەردییە ئەدرێت بەیاریزانێ کەباشتر ڕۆڵی نواندبێت، لەوێنەکەدا ئامادەم کردووە ڕۆژنامەی فرانس فوتبۆڵ داوێتی بەئەوانەی کەدەنگ ئەدەن ئەبێت 3فاکتۆر لەخۆ بگرێت {1}

لێهاتووی تاکی وجەماعی وبەدەست هێنانی نازناو لەماوەی ئەوساڵەدا

{2}ئاستی یاری یاریزانەکەو مەهارەت وڕێزگرتنی یاری جوان وخووڕەوشتی ناو یاریگا

{3}بەدواداچون ووردبونەوە لەژیانی گشتی ئەویاریزانەبەدرێژایی کاتی یاری کردنی هەوادارانی لیۆ میسی پێیان وایەئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەئەم 3 فاکتۆرە باشتر بووە لەلیفاندۆفسکی

لەدوای 30 ساڵ لەگەڵ ئەرجەنتین توانی ببێتە پاڵەوانی کوپا ئەمەریکا بەباشترین گۆڵکەری مێژوی تۆپی پێی ئەمریکا هەڵبژێررا لەبەرئەوە شایەنی ئەونازناوەیە....بۆچی تۆپی ئاڵتونی مافی میسی نەبوو؟؟؟؟

پرسیاری گەورەی ڕەخنەگرانی لیۆ میسی ئەوەیە ئەبێت یاریزانانی کە چی بکەن بۆئەوەی ئەم خەڵاتە ببەنەوە؟؟ لیفا گۆڵکەری پۆڵەندی بایەرن میونیخ لەساڵی 2021 بەباشترین شێوە ئەرکی خۆی بەجێ هێناوە لەگەڵ ئەوەی 4 یاری کەمتر ئەنجامداوە بەبەراوورد بەمیسی بەڵام 15 گۆڵی زیادتر کردووە

بردنەوەی بۆندس لیگا وەبێ شانس بوونیان لەنەبردنی یانەپاڵەوانەکان وئەگەربەرامبەر psG لیفا یاری بکردایە ئەوە بایەرن بردنەوەی مسۆگەر کردبوو

هەروەها ڕۆژنامەی فرانس فوتبۆڵ لەساڵی 2020 لەبڕیارێکی چاوەڕوان نەکراودا مەراسیمی تۆپی ئاڵتونی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەڵوەشاندەوە وەچاودێران پێیان وایە کەئاهەنگی تۆپی ئاڵتونی ئەبوایە ئەنجام بدرایە ئەگەربەشێوەی ئانلاینیش بێت وەبدرایە بەلیفاندۆفسکی ووەمیسی شەوی ڕابردوو ئاماژەشی پێکرد

هەروەها زۆرێک پێیان وایە فاکتۆرێکی ئاشکرا نییە بۆدیاری کردنی باشترین یاریزان،، ساڵێک مەهارەتی فەردی دیاری دەکەن وساڵێک بەدەست هێنانی نازناوی جەماعی

بۆنمونە ئیم باپێ کەلەم ڕیزبەندییەدا پلەی نۆیەمی بەدەست هێنا،لەساڵی 2021 زیاتر لەمیسی گۆڵی تۆمارکردولەیانەپاڵەوانەکان سەرکەوتوتربووەو گۆڵکەرتربووە وەنازناوی نەتەوەکانی ئەوروپای بەدەست هێنا

بەڵام لیفاندۆفسکی لەساڵی 2021 ڕیکۆردێکی سەرسوڕهێنەری بە54گۆڵ بەناوی خۆیەوە تۆمار کرد وەڕیکۆردی گۆڵکردنی لەیەک وەرز بەناوی خۆی نووسییەوە وەبیرمان نەچێت خولی ئەڵمانی 34هەفتەیەو خولی ئیسپانی 38 هەفتەیە

لەسەرەوە ئاماژەم پێداکەیەکێک لەفاکتۆرەکانی دەنگ دان کارکردنی ژیانی ئیحتیرافی یاریزانەکەیە کەلەکاتی ئێستایا کەمێژوو تۆماری کردووە لیۆ میسی 7 تۆپی ئاڵتونی هەیە کەیاریزانی وەک لیفاندۆفسکی...ژاوی..ئێنێستا....ڕیبێری تەنانەت نەیانتوانیوە جارێکیش ئەم خەڵاتە ببەنەوە کەزۆریک لەچاودێران ئەمە بەدادپەروەرانە نابینن

پوختەی بابەتەک، ڕێگەیەکی ڕون ودیار لەبارەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییەوە نییە زۆر جاریان هەمووجارێک کەوتۆتە سەر سەلیقەی خاوەن دەنگەکان وپێیان وایە کەهەڵبژاردنی تۆپی ئاڵتونی ئەو گەورەیی وئیعتیبارەی لەدەست داوە..... وەزۆرێک پێیان وایە لەساڵەکانی..2010.....2013......2014......2019....وەشەوی ڕابردوو واتە 2021 ئەم خەڵاتە ئەتوانرا بدرایەتە یاریزانانی وەک...ئاینێستا...ژاڤی...ویسلی شنایدەر...ڕیبێری...ڤان دایک.....لیفاندۆفسکی...