کێشەکانی پاریس سان جێرمان چین؟

PM:06:20:12/08/2021

11612 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئایندەی پاریس سانجێرمان لە ڕووی هونەری ( تاکتیک)ی تەواو جێگەی گومانە.

دواجار سیناریۆی مێسی لەگەڵ بەرشەلۆنە گەشتە زنجیرەی کۆتایی و هەر دوو لا لە یەکتر جیابونەوە ، تەنیا پاش ٤٨ کاتژمێر مێسی وێستگەی نوێی یاریکردنی هەڵبژارد کە ئەویش بریتی بوو لە یانەی پاریس سانجێرمانئ فەڕەنسی .

لە تۆپی پێدا هاوکێشەیەکی باو هەیە دەڵێت ؛ یاریزانی گەورە پێکهاتەی نموونەی و بەهێزت بۆ دروست ناکات بەڵکو پێکهاتەی بەهێز بە یاریزانی لێک تێگەشتوو دروست دەبێت .

هیچ گومان لەوەدا نییە تەنیا بیرکردنەوە لە یانەی پاریس سانجێرمان توشی سەر ئێشەت دەکات چوونکە هەر بنکەیەکی ئەم پێکهاتەیە بگریت یاریزانی فول کوالیتی تێدایە هەروەها ڕاهێنەرێک ئەم داشانە دەجوڵێنێت تا ڕادەیەکی زۆر لێزان و شارەزایە .

بەڵام سەرباری ئەم پێشەکیەش یانەی پاریس سانجێرمان گومانی لەسەرە لە هەندێک ڕوی تایبەتەوە لەوانە ئەم یانەی چۆن یاری دەکات ؟ کێ سەرکردەی یەکەمە لە ڕووی هونەرییەوە ؟ کێ دەکەوێتە ژێر کاریگەری کێوە ؟ فۆڕمی یاریکردنیان چۆن دەبێت ؟ کێ تۆپە جێگیرەکان جێبەجێ دەکات ؟ پۆچەتنیۆ چۆن لایەنی بەرگری چارەسەر دەکات ... هتد ئەمانە و چەندین تێبینی دیکە پرسیاری گەورەن لەسەر ئاست و پێگەی یانەی پاریس .

لە ئێستادا هەڵسەنگاندنی پێشوەختە ناچێتە خانەی زانستی چوونکە هیچ نەبینراوە بەڵام ئەمەش ناگاتەوە ئەوەی یانەکە هیچ کێشە و ئارایشتێکی نییە و نەبێت .

سەرنج بدەن ؛ پێکهاتەی پاریس تا ڕادەیەک فوول کوالیتیە بەگشتی چوار ئەستێرە بە تایبەت ئەوانێش ( ڕامۆس ، مباپێ ، نیمار ، مێسی )ە ، ئەم چوار ئەستێرەیە کامیان دەچنە بۆتەی کامیانەوە لە کاتێکدا جگە لە مباپێ ئەوە سیانەی دیکە لە رووی نازناوی یانەوە خاوەنی هەموو شتێکن ئەوەی دیکەش هەڵگری جامی جیهانییە .

کاتێک پێکهاتەی یانەی پاریس خراپ بوو یان دووچاری شکست هات کێ بەرپرسی یەکەم دەبێت ؟ من هیچ جۆرە گومانێکم نییە ئەم سیانەی پێشەوە هیچ جۆرە بەرگرییەک ناکەن بە هیچ جۆرێک فشار ناکەنە سەر یانەی دژ .

لە لایکەی دیکەوە پۆچەتینۆ چۆن ئیدارەی ژووری جل گۆڕین دەکات لە کاتی بوونی کێشەدا ئایا دەتوانێت هیچ کام لەو ستارانە ئاوت بکات لە پێکهاتەکەیدا ؟

لە ئێستادا یانەی پاریس سانجێرمان یانەیەکی تەواو هونەرییە بەڵام چەنسی سەرکەوتنی تیپێک زیاترە تاکتیکی بێت چونکە لە ئێستادا تۆپی پێی مۆدێرن خوێندنەوە بۆ ورد و درشتی بەرامبەر دەکرێت .

لە کۆتایدا نابێت ئێمە ئەوەمان بیر بچێت جگە لە بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوان هیچ شتێکی دیکە لە بەرژەوەندی یانە فەڕەنسێکەدا نییە چوونکە پێش ئەم ستارانەش یانەی توانیەتی بگاتە کۆتایی یانە پاڵەوانەکان و بردنی خول و جامی ناوخۆیی .

بردنی نازناوی یانە پاڵەوانەکانیش کارێکی هێندە ئاسان نییە چوونکە لە قۆناغی شانزەی بۆنەکەدا دەبێتە تاک یاری سروشتی تاک یاریش بەجۆرێکە کێ کەمترین هەڵەی کرد ئەوە دەبێتە براوەی یاریەکە ، بە ڕایی من یانەی پاریس چەندە ئامادەبێت بۆ بردنی نازناوەکە هێندەی مانچستەر یونایتد ، چێڵسی ، مانچستەرسیتی ، بایرین میونخ ئامادەییە .

 

بەرهەم جەلال 

شیکەرەوەی ئێن ئاڕ تی سپۆڕت