AM:08:51:27/01/2022
432 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕیاڵ مەدرید لە دوای ئالابا کار بۆ گواستنەوەى سولی بەرگریکاری بایرن میونشن دەکات
تۆڕی دیفنسا
سینترالی ئیسپانی ئاشکرایکرد، یانەى ڕیاڵ مەدرید چاوی لە تواناکانی نیکلاس سولى
بەرگریکاری یانەى بایرن میونشنی ئەڵمانییە و دەیەوێت هاوشێوى گواستنەوەى ئالابا بە
گرێبەستێکی سەربەست لە هاوینی داهاتوو بەرەو بێرنابیۆ بیگوازێتەوە.
دیفنسا سینترالی
نزیک لە یانەى ڕیاڵ مەدریدەوە ئاماژەى بەوەدا، بەرگریکارەکەى میونشن بە بەرپرسانی
یانەکەى ڕاگەیاندووە گرێبەستەکەى نوێناکاتەوە و هاوینی داهاتوو لە ئالیانز ئارینا
دەڕوات، ئەوەش ڕێگە بۆ یانە ئیسپانییەکە
دەکاتەوە تواناکانی بەدەستبهێنێت و لەماوەى کەمتر لە ساڵێکدا ڕاوی یاریزانێکی تری
بایرن میونشن بکات و بەرەو ئیسپانیا بیگوازێتەوە.
سولى 25 ساڵ لە 2017
لە ڕیزەکانی بایرن میونشن یاری دەکات و پێگەى لە یاریگا دڵی بەرگرییە، تا ئەم
ساتەش بەشداری لە 158 یاریدا کردووە خاوەنی شەش گۆڵ و چوار ئەسیستە و لە 2016 وەش
لە ڕیزەکانی مانشافت یاری دەکات و لە 37 یاریدا گۆڵێکی تۆمارکردووە.