مانچینی چی دەڵێت لەسەر بالۆتێلی

PM:11:39:26/01/2022

544 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچینی دوپاتیکردەوە دەرگای هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کراوەیە بە ڕووی هەموو یاریزانەکاندا.
ڕۆبێرتۆ مانچینی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، دوو ڕاهێنانی گەورە ئەنجامدەدەن و دواتر لەسەر ئاست و پلانەکانیان لیستی کۆتایی هەڵبژاردەکەی بۆ پاشکۆی پاڵاوتنەکان بڵاودەکاتەوە.
مانچینی وتی: دەرگەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کراوەیە بەسەر هەموو یاریزانەکاندا و هەر یاریزانێک ئاستی بەرزبێت بانگهێشتی هەڵبژاردەکە دەکرێتەوە، جواو پیدرۆ ئەزمونێکی زۆری لە خولی ئیتاڵی هەیە و لویس فیلیپیش بەرگریکارێکی زۆر باشە و لە داهاتوودا سوودی زۆری بۆ هەڵبژاردەکە دەبێت.
وتیشی: بانگهێشتکردنەوەی بالۆتێلی لە ئاست خراپی هەڵبژاردەکەماندا نییە چونکە ئەگەر خراپ بوینایە ئەوا بە دڵنیاییەوە نازناوی جامی یۆرۆمان بەدەست نەدەهێنا.
دەشڵێت، هەمیشە بالۆتێلی ئاستی بەرزی هەبوە لە یاریگادا و خاوەنی هونەرێکی بەرزیشە، پێویستە توانای جەستەی باشتر بکات و هیوادارین سوودی هەبێت لە یارییەکاندا.
ئاماژەی بەوەشدا، لە قۆناغێکی هەستیاردان و پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ قۆناغی پاشكۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بکەن و نابێت ببنە هۆی بێهیوابونی زیاتری هاندەرانی هەڵبژاردەکەیان.
خ . ک