ئینفانتینۆ چی دەڵێت لەسەر مۆندیال

PM:11:09:26/01/2022

436 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینفانتینۆ دوپاتیکردەوە ئەنجامدانی مۆندیال لە دوو ساڵ جارێکدا هەلی زیاتر بە هەندێک لە هەڵبژاردەکان دەبەخشێت.
جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان لە لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ دەستەی پەرلەمانی ئەوروپا باسی لە گرنگیەکانی ئەنجامدانی مۆندیال لە دوو ساڵ جارێکدا کردوە و داوای لێکردوون کە پشتگیری ئەو پیشنیارەی بکەن.
ئینفانتینۆ ڕونیکردوەتەوە، ئامانجیان ئەنجامدانی چالاکی زیاترە لە تۆپی پێدا و دەیانەوێت زۆرترین هەڵبژاردە بەشداری بکەن لە جامی جیهانیدا بەتایبەت وڵاتە ئەفریقییەکان.
ئاماژەی بەوەشداوە، وای دەبینن کە تۆپی پێ زۆر پێشکەوتوە و پێویستە گۆڕانکاری لە هەندێک یاسایدا بکرێت هەرچەند چەند یەکێتیەک دژایتی گۆڕانکاریەکان دەکەن.
دەشڵێت، لە کیشوەری ئەوروپا لە هەموو هەفتەیەکدا دوو جار جامی جیهانی بەڕێوەدەچێت چونکە باشترین یاریزانەکانی جیهان لە خولەکانی ئەو کیشوەرەدا یاریدەکەن و ئەوەش بوەتە هۆی بەهێزبونی یاریەکان.
خ . ک