پلانی بەرشەلۆنە چیە بۆ گواستنەوەی هالاند؟

PM:10:24:26/01/2022

3712 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئامانجی بەرشەلۆنە کۆکردنەوەی 100 ملیۆن یۆرۆیە لە پێناو گرێبەستکردن لەگەڵ هالاند لە هاوینی داهاتوودا.
پێگەی گۆڵ بڵاویکردوەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە پلانیان داڕشتوە کە لە هاوینی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ئیرلین هالاندی هێرشبەری نەرویجی و یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئیمزا بکەن.
پێگەکە ئاشکرایکردوە، ئامنجی کارگێڕی یانە ئیسپانیەکە کۆکردنەوەی بڕی 100 ملیۆن یۆرۆیە لە پێناو تەواوکردنی بڕی پارەی پێویست بۆ پەلکێشکردنی هالاند.
ئاماژەی بەوەشداوە، یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت دەستبەرداری چەند یاریزانێکی یانەکەی ببێت کە گرنگترینیان عوسمان دیمبلی و ئۆمتیتین لەگەڵ کەمکردنەوەی مووچەی چەند یاریزانێکیان.
ڕونیشیکردوەتەوە، لە ئێستاشدا باری دارایی یانەی بەرشەلۆنە خراپە و بڕی خەرجکردنی مووچەی ساڵانەی یانەکە 400 ملیۆن یۆرۆیە لە کاتێکدا بە پێی یاساکانی تۆپی پێی ئیسپانیا نابێت ئەو بڕە زیاتر بێت لە 302 ملیۆن یۆرۆ.
خ . ک