جامی ئەفریقا.. میسر لە کۆت دیڤواری بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی

PM:09:51:26/01/2022

588 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئەفریقا میسر بە ێدانی یەکلاکەرەوە لە کۆت دیڤواری بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی ئەفریقا، هەردوو هەڵبژاردەی میسر و کۆت دیڤوار رووبەڕووی یەکبونەوە.

لە دوو تایمی ئاسایی و زیادکراوی یاریەکەدا هەردوو هەڵبژاردە ئاستێکی مامناوەندیان پێشکەشکرد و چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتاییهات، سەرەنجام یاریەکە چوە لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

بە لێدانی یەکلاکەرەوە، هەڵبژاردەی میسر بە ئەنجامی پێنج بە چوار لێدان توانی بردنەوە بەسەر هەڵبژاردەی کۆت دیڤوار بەدەستبهێنێت.

بەم ئەنجامە، هەڵبژاردەی میسر گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەفریقا و لەو قۆناغەشدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی مەغریب دەبێتەوە، هەڵبژاردەی کۆت دیڤواریش ماڵئاواییکرد.

خ . ک