لیڤەرپوڵ چوە کێبڕکێی گواستنەوەی دیبالا

PM:09:22:26/01/2022

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ بە دەستپێکردنی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دیبالا ، یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلانی شۆککرد.

بابەتی نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی پاولۆ دیبالا لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بوەتە مانشێتی ڕۆژنامەکان و چەند یانەیەکیش هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکە دەدەن و پیشبینی دەکرێت کۆتایی ئەم وەرزە لە یانەکە بڕوات.

تۆڕی توتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ڕایگەیاندوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی دیبالا کردوە و ڕێککەوتنی سەرەتاییان لەگەڵدا کردوە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەکەیان.

تۆڕەکە ئاشكرایکردوە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا کارگێڕی لیڤەرپوڵ ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی یاریزانە ئەرجەنتینیەکە دەکەن تا گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزا بکات.

دەشڵێت، تا ئێستا یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی نزیکترین یانە بوە لە گواستنەوەی دیبالا بەڵام ئەو هەوڵەی یانەی لیڤەرپوڵ بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکەی شۆککردوە.

توتۆ ڕونیکردوەتەوە، لە سەرەتای مانگی دووی داهاتوو جارێکیتر کارگێڕی یانەی یۆڤانتۆس کۆبونەوە لەگەڵ دیبالا ئەنجامدەدە و هەوڵدەدەن بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕازیبکەن.

خ . ک