نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی بنزیمە بزانە

PM:08:33:26/01/2022

2548 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بنزیمە بەردەوامە لە وەرگرتنی چارەسەر و یانەکەیشی دەیەوێت بۆ یاریەکەی بلباو ئامادەی بکات.

کەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاری ڕابردووی یانەکەی بەرامبەر ئێلچی لە خولی ئیسپانیدا دوای 20 خولەک بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاندوە، کۆتا پشکنینی موگناتیسی بۆ پێکانەکەی کەریم بنزیمە کراوە لە پێناو دیاریکردنی ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە لە یاریگاکان.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردوە، هێرشبەرە فەرەنسیەکە بەردەوام دەبێت لەسەر وەرگرتنی چارەسەرەکانی پزیشکەکانی یانەکەی و دەیەوێت لە نزیکترین کاتدا بەشداری یارییەکان بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە دڵنیاییەوە دوورکەوتنەوەی بنزیمە لە یاریکردن زۆر ناخایەنێت بە ئەگەری زۆرەوە تەنیا 10 ڕۆژ دەبێت، پزیشکەکان دەیانەوێت تا پێش یاریەکەی ئەتلەتیک بلباو لە جامی شای ئیسپانیا چاکی بکەنەوە.

ڕونیشیکردوەتەوە، ئامانجی کارلۆ ئەنچیلۆتی یانەی شاهانە ئامادەکردنی کەریم بنزیمەیە بۆ یاریە گرنگەکەیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کە بڕیارە لە 15ی شوباتی داهاتوودا بەڕێوەبچێت و نایەوێت پێش ئەو یاریە سەرکێشی بە هێرشبەرەکەیەوە بکات.

خ . ک