پیکێ ناپاکی لە میسی کردووە

PM:07:49:26/01/2022

3616 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی وا هەستیکردووە پیکێ ناپاکی لێکردوە و لەکاتی سەردانەکەی بۆ ئیسپانیا بەرگریکارە ئیسپانیەکەی نەبینیوە.

دووشەممەی ڕابردوو لیۆنێل میسی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بە گەشتێکی کاتی چوە بەرشەلۆنە و لەگەڵ هەریەکە لە چاڤی هێرناندێز و بۆسکێت و ئەلبا ئێوارە خوانێکیان ئەنجامدا.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، میسی لە سسەردانەکەیدا جیرارد پیکێی بەرگریکاری بەرشەلۆنەی ئاگادار نەکردوەتەوە و هەوڵی بینینی نەداوە.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، میسی وا هەستدەکات کە پیکێ ناپاکی لێکردووە چونکە پێش ئەوەی یانە ئیسپانیەکە جێبهێڵێت ئەو بەرگریکارە ئامادەنەبوە مووچەکەی کەم بکاتەوە لە پێناو ئەوەی میسی لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، میسی تووڕەیە لە پیکێ و بە یەکێک لە هۆکارە گەورەکانی ڕۆیشتنی لە یانەکە کەتەلۆنیەکە دەزانێت کە بوە هۆکاری ئەوەی گرێبەستی نوێ لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجام نەدات.

دەشڵێت، دوای ڕۆیشتنی میسی، جیرارد پیکێ مووچەکەی لەگەڵ یانەکەی کەمکردەوە لە پێناو ئەوەی یانەکەی گرێبەستی نوێ ئەنجامبدات، ئەو هەڵوێستەش زیاتر میسی تووڕە کردوە.

خ . ک