PM:07:10:26/01/2022
364 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چوونی ڤلاهۆڤیچ لە
فیۆرینتیناوە بۆ یۆڤانتۆس لە دوا قۆناغەکانی دایە و پاش تێپەڕاندنی کۆرۆنا پشکنینە
پزیشکییەکان ئەنجامدەدات.
ڕۆژنامەی لاگازێتا
دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، بەهۆی کۆرۆناوە ڤلاهۆڤیچی یاریزانی فۆرینتینا
نەیتوانی پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجامبدات تا بەفەرمی گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەى
لەگەڵ یۆڤانتۆس ئەنجامبدات.
دیللۆ سپۆرت
ئاماژەى بە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەى هێرشبەرە سربییەکە لەگەڵ ڤیۆلادا ئاشکرایکرد، بڕی
گرێبىەستەکە 75 ملیۆن یۆریۆیە و تا هاوینی 2026 کارا دەبێت و بە پێی ڕیکەوتنەکەش
ڤلاهۆڤیچ حەوت ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەى ساڵانە وەردەگرێت.
ڤلاھۆڤیچ لە 2015
وە لە ڕیزەکانی فیۆرینتینا یاری دەکات و لە ماوەى ڕابردوودا بەشداری لە 108 یاریدا
کردووە و خاوەنی 49 گۆڵ و هەشت ئەسیستە و لەم وەرزەدا 17 گۆڵی لە سێریا ئەی
تۆمارکردووە و لە دوای ئیمۆبیلی کەهەمان ڕێژەی گۆڵ تۆمارکردنی هەیە لە خانەى
دووەمدایە.