چێڵسی بەرگریکارێکی یۆڤانتۆسی کردوەتە ئامانج

PM:05:44:26/01/2022

304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی چاوی لە تواناکانی ساندرۆیە و دەیەوێت لە ئالیانز ستادیۆمەوە بەرەو ستامفۆرد بریج پەلکێشی بکات.

سەرچاوە ڕۆژنامەنووسیەکانی ئینگلتەرا ئاکشرایانکرد، یانەى چێڵسی ئامادەکاری دەکات تا گرێبەستێک پێشکەش بە پۆڤانتۆس بکات تا دەستبەرداری ئەلێکس ساندۆر بێت و بەرگریکارە بەڕازیلییەکە بەرەو ستامفۆرد بریج بگوازێتەوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، تۆخێل گرنگی بە توانا وئاستی ساندرۆ دەدات و یانەکەشی بۆ لەسەر داوایەکی راهێنەرەکەى ئامادەی دەربڕیوە گرێبەستێک بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە خانمە پیرەکە بکات.

ساندۆری بەرگریکاری یۆڤانتۆس لە 2015 وە تا ئێستا لە ئالیانز ستادیۆم یاری دەکات و گرێبەستەکەشی لەگەڵ خانمە پیرەکە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و تا ئێستاش لە بەشداری لە 259 یاریدا کردووە بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ و 30 ئەسیست