پێنج یاریزانی عێراق بۆ یاریەکەی ئێران دوورخرانەوە

PM:05:08:26/01/2022

1564 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆرۆنا پێنج یاریزانی هەڵبژاردەى عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئێران لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال دوورخستەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا یەکەى کارگێڕی هەڵبژاردەى عێراق هەواڵی دوورخستنەوەى پێنج یاریزانی لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی قەتەر بەرامبەر ئێران بەهۆی کۆرۆناوە ڕاگەیاند کە بریتین لە سەعد ناتق و ناتق خامس و یاسر قاسم و مناف یوسف و ئەمجەد عەتوان.

لە ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە سێ لە یاریزانانی هەڵژباردەکە کە لە کیشوەری ئەوروپا یاری دەکەن و لە فرانس زیاء و موهەند جیهاز و ئەمیر مەعماری گەیشتووەنەتە تارانی پایتەختی ئێران و پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەوە دەکەن.

هەڵبژاردەى عێراق لە جەولەی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیال و لە کۆمەڵەی یەکەمدا لە شەش یاریدا خاوەنی چوار خاڵە و لە پلەى پێنجەمدایە و یارییەکەشی بەرامبەر ئێران چارەنووس ساز دەبێت تا هیواکانی لە گەیشتن بە پاشکۆی پاڵاوتنەکان زیندوو بێتەوە.