PM:03:51:26/01/2022
1076 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لویس سوارێز داوا
لە یاریزانی ئۆرۆگوای دەکات بەرپرسیارێتی
مێژووی لەئەستۆ بگرن و بردنەوە بەرامبەر پاراگوایی بەدەستبهێنن.
لە پرێس کۆنفرانسێکدا
لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی داوای لە هاوکارەکانی کرد کاتی ئەوەهاتووە
بەرپرسیارێتی مێژووی لە ئەستۆ بگرن و خەونی گەیشتنی هەڵبژاردەى وڵاتەکەى بەدی
بهێنن تا شان بە شانی گەورەکان بوونیان لە کەرنەڤاڵی قەتەر لە پایزی داهاتوو
هەبێت.
سوارێز دووپاتیشیکردەوە،
کارتی گەیشتن بە مۆندیال پەیوەستە بە یاریزانانی هەڵبژاردەکە و پێویست بە هیچ
لێبوردنێک ناکات ئەگەر بەرامبەر پاراگوایی دووچاری شکستهاتن، ئەوەى گرنگە سێ خاڵی
یارییەکە کە دەبێت لە یاریگادا شەڕی مان و نەمان بکەن و یارییەکەش وەک یاری کۆتایی
سەیر بکەن تا لە ڕووداوە گرنگەکەى تۆپی پێ لە جیهان نزیکببنەوە.
لەهەمان کاتیشدا هێرشبەرەکەى
ئەتلەتیکۆ مەدرید، لە تواناکانی پاراگوایشی کەمنەکردەوە کە شەڕی گەیشتن بە مۆندیال
دەکات و جارێکی تر داوای لە هاوکارەکانی کرد هاوسەنگی و یەکڕیزی لە 90 خولەکی
یارییەکە ڕابگرن و بەیەک تیم کار بکەن بۆ بەدی هێنانی خەونی ملیۆنان هاندەر لە
گەیشتن بۆ جامی جیهانی