عێراق لە سەرکەوتن بۆ مۆندیال نزیکبووەوە

PM:03:35:26/01/2022

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى تۆپى دەستى ئاسیا، عێراق لەگەڵ کوەیت یەکسانبوو و لە سەرکەوتنیش بۆ مۆندیال نزیکبووەوە.

لە جەولەى سێیەمى قۆناغى سەرەکى جامى تۆپى دەستى ئاسیا و لە کۆمەڵەى دووەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى عێراق و کوەیت لە سعودیە ڕووبەڕووى یەکبوونەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بە 25 گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایى هات.

بەم ئەنجامە، عێراق دواى دوو دۆڕاندنى لەسەریەک توشى یەکسانبوون هات و بە خاڵێک لە پلەى سێیەمى ڕیزیەندى کۆمەڵەکەیدایە و بەجیاوازى گۆڵ لە پێش کوەیتى پلەى چوارەمەوەیە.

بەمەش عێراق وەک سێیەمى کۆمەڵەکەى سەرکەوت بۆ قۆناغى پاشکۆ و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى هەڵبژاردەى پلەى سێیەمى کۆمەڵەى یەکەم دەبێتەوە، کە براوەیان سەرکەوتن بۆ مۆندیالى تۆپى دەست بەدەستدەهێنێت.

کامەران حەسەن سەرۆکایەتى شاندى هەڵبژاردەى تۆپى دەستى عێراق دەکات و گۆڵچى هەڵبژاردەکەش شیروانى یاریزانى یانەى سلێمانییە.

گ . ف

Image