ڕامۆس ئامادەکاری بۆ چامپیۆنزلیگ دەکات

PM:02:56:26/01/2022

400 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕامۆس پلان بۆ بەدەستهێنانەوەى تەواوی توانایی جەستەى دادەنێت تا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ ئامادە بێت.

ڕۆژنامەى مارکای ئیسپانی ئاشکرایکرد، سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری پاریس سان جێرمان سەرباری تۆمارکردنی گۆڵێک لە یاری یانەکەى بەرامبەر ڕیمس لە لیگ وەنی فەڕەنسی،بەردەوامە لە ڕاهێنانەکان و ئامادەکاری تەواو دەکات تا متمانەى پۆچیتینۆ بۆ یاری قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەدەستبهێنێت.

مارکا ئاشکراشیکرد، ڕامۆس لەهەوڵدایە ڕاهێنەرەکەى ڕازی بکات کە تواناکانی لە مارکینیۆس و کیمبیلی باشترە و دەیەوێت هەموو یارییەک لە هێڵی بەرگری سەرەکی بێت و بەپێی ڕۆژنامەکەش ڕامۆس بەهۆی پابەندبوونی مارکینیۆس بە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لەگەأ بەڕازیل ڕێگە بۆ بەرگریکارە ئیسپانییەکە دەکاتەوە تا بەسەرەکی بەرامبەر نیس لە جامی فەڕەنسا یاری بکات.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەى بەوەدا، مارکینیۆس و کیمبیلی دوانەیەکی دڵخوازی راهێنەرە ئەرجەنتینییەکەن کە لە 17 یاری ڕابردوودا لە لیگ وەن مارکینیۆس کیمبیلی بەیەکەوە یارییان کردووە و پلانی ڕامۆسیش ئاشکرایە و شەڕی بەرزرکردنەوەى تواناکانی دەکات تا 15ی مانگی داهاتوو بەرامبەر یانەیەک یاری بکات کە مێژووی خۆی تیایدا نوسیووەتەوە.