PM:02:14:26/01/2022
420 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاولۆ دیبالاى
ئەرجەنتینى بڕیارى بەجێهێشتنى یۆڤانتۆس داوە و پەیوەندى بە ئینتەر میلانەوە دەکات.
فۆریۆ فالکاریجى
بەڕێوەبەرى کارى یاریزانان ئاشکرایکردووە، دیبالاى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆس
بڕیاریداوە لە کۆتایى ئەم وەرزەدا یانەکەى بەجێبهێڵێت و پەیوەندى بە یانەى ئینتەر
میلانەوە بکات.
فالکاریجى لە
لێدوانێکى ڕۆژنامەنوسیدا، کە سایتى فوتبۆڵ ئیتاڵیا بەشێک لە قسەکانى
بڵاوکردووەتەوە دەڵێت "دیبالا دەچێت بۆ ئینتەر، پەیوەندى یاریزانەکە لەگەڵ
بەڕێوەبەرى یۆڤانتۆس داڕماوە و ئەویش بڕیاریداوە بچێتە ئینتەر میلان".
فالکاریجى ئاماژە
بەوەشدەکات، دیبالا مامەڵەیەکى نایاب دەبێت بۆ نیراتزۆرى و ڕێککەوتنیش لەسەر هەموو
شتێکى گرێبەستەکە کراوە.
دیبالاى 28 ساڵ لە
کۆتایى ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەى لەگەڵ یۆڤانتۆس کۆتایى دێت و لەم وەرزەدا
بەشدارى لە 23 یاریدا کردووە و 11 گۆڵ و چوار ئەسیستى تۆمارکردووە.
پاولۆ دیبالا لە
تەموزى 2015دا لە یانەى پالێرمۆى ئیتاڵییەوە پەیوەندى بە یۆڤانتۆسەوە کرد و بڕى
گرێبەستەکەى نێوانیان 41 ملیۆن یۆرۆ بوو.
گ . ف