PM:01:31:26/01/2022
596 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر یونایتد
یەکەم گرێبەستی فەرمی بۆ دەستبەرداربوون لە ڤان دی بیک پێگەیشت.
فابریسیۆ ڕۆمانۆ،
شارەزا لە بواری گواستنەوەى یاریزانان ئاشکرایکرد، یانەى کریستاڵ پاڵاس بە فەرمی
گرێبەستی پێشکەش بە مانچستەر یونایتد کردووە تا بە شێوەى خواستن و تا کۆتایی وەرز
ڤان دی بیک بەرەو ڕیزەکانی بگوازێتەوە.
شارەزا ئیتاڵییەکە
ئاشکراشیکرد، مانچستەر یونایتد بە دوو مەرج لاری نیە لە ڕۆشتنی یاریزانەکەى لە
ئۆلد ترافۆرد کە خۆیان لە دابینکردنی مووچەى تەواوی یاریزانەکە تا کۆتایی هاتنی
خواستنەکە و نەبوونی هیچ بڕگەیەک بۆ کڕینەوەى لە کۆتایی وەرزدا دەبینێتەوە.
ڤان دی بیکی
ناوەندکاری هۆڵەندی یانەى مانچستەر یونایتد لەم وەرزەدا تا ڕادەیەک لە لایەن
ڕاهێنەرەوە فەڕامۆشکراوە و زۆربەی کاتەکانی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەردەبات و تا
ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانیتییەکاندا لەگەڵ شەیتانە
سوورەکە بەشداری 14 یاریکردووە و خاوەنی یەک گۆڵە.