ڤیدیۆ.. تیستیپاس خۆى گەیاندە قۆناغى پێش کۆتایى جامى ئوسترالیا

PM:12:06:26/01/2022

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ئوسترالیاى کراوە، ستیفانۆس تیستیپاس لە جانیک سینەرى بردەوە و خۆى گەیاندە قۆناغى پێش کۆتایى جامەکە.

لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى ئوسترالیاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە شارى ملبۆرن بەڕێوەدەچن، ستیفانۆس تیستیپاسى یۆنانى بەرامبەر جانیک سینەرى ئیتاڵى یاریکرد.

تیستیپاس ئاستێکى بەرچاوى پێشکەشکرد و بە سێ کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ و شەش بە چوار و شەش بە دوو گێم بوون.

بەم ئەنجامەش، تیستیپاس سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى براوەى یارى نێوان فیلیکس ئەلیازمى کەنەدى و دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى دەبێتەوە.

گ . ف