کۆستا ڕوو لە کاڵچیۆ دەکات

AM:11:22:26/01/2022

440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆستا لە کالچیۆی ئیتاڵی نزیکدەبێتەوە و گرێبەست لەگەڵ یانەى سالیرنیتانا ئەنجامدەدات.

ئاژانسەکانی هەواڵی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە، دیگۆ کۆستای ئیسپانی و یاریزانی پێشووی ئەتلەتیکۆ مینیرۆی پاڵەوانی بەڕازیل لەگەڵ یانەى سالیرنیتانا لە گفتوگۆدایە تا گرێبەستێکی فەرمی واژوو بکات و لە ڕێگەى یانە ئیتاڵییەکەوە جارێکی تر بگەڕێتەوە ئەوروپا.

ئاژانسەکان ئاماژەیان بەوەکرد، گفتوگۆکانی کۆستای یاریزانی پێشووی یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و چێڵسی لە ئەوروپا لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەرەو پێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و یاریکردنی یاریزانە لە کاڵچیۆ تەنها پەیوەستە بە کاتەوە پاش ڕێکەوتن لەسەر ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی نێوانیان.

یانەى سالیرنیتانا کار لەسەر گواستنەوەى ئەو یاریزانانە دەکات کەتەمەنێکیان لە تۆپی پێ بەڕێکردووە، وەرزی ڕابردووش ڕیبێری فەڕەنسی بۆ ڕیزەکانی گواستنەوە و ئەو هەوڵانەش لە کاتێکدایە یانەکە لەم وەرزەدا پاش 22 یاری خاوەنی 10 خاڵە و لەدوا پلەى ڕیزبەندیدایە.