ڤیدیۆ.. لە باسکەى ئەوروپا ڕیاڵ شەشەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد

AM:10:58:26/01/2022

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى باسکەى ئەوروپا، ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونشن بەدواییەکدا لە کازان و لیۆنیان بردەوە.

لە هەفتەى 22ى خولى باسکەى ئەوروپا، یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى یۆنیکس کازانى ڕوسى کرد.

ڕیاڵ مەدرید ئاستێکى بەرزى پێشکەشکرد و بەجیاوازى 17 خاڵ و بەئەنجامى 85 خاڵ بەرامبەر بە 68 خاڵ یاریەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.

لە یارییەکى ترى هەمان هەفتەدا، هەردوو یانەى بایرن میونشنى ئەڵمانى و لیۆن فیلۆربانى فەڕەنسى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

بایرن میونشن باشتر دەرکەوت و توانیشى بەجیاوازى نۆ خاڵ و بەئەنجامى 77 خاڵ بەرامبەر بە 68 خاڵ یارییەکە بباتەوە.

بەم ئەنجامانە، ڕیاڵ مەدرید شەشەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و پێگەى خۆى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدا بەهێزکرد، بایرن میونشنیش لە پلەى نۆیەمى ڕیزبەندیەکەدایە.

گ . ف